بافڵ تاڵەبانى: بەردەوام دەبین لە ڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى کۆبوونەوەى هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ چەند فەرماندە و بەرپرسێکى سەربازی، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەردەوام دەبین لە ڕێکخستنەوەى یەکەکانى پێشمەرگە و بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکان لە داهاتووشدا گۆڕانکارییەکان دەبینن.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان، لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانى یەکێتی ئاماژەى بەوەکرد، کە پێویستە هێزەکانى پێشمەرگە سەرمەشق بن لە پێگیریکردن بە یاسا و جێەجبێکردنى بڕیارەکانى دادگا. 

 لە ڕاگەیێندراوەکەى هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوەشکردووە، رێگە نادەین لەمەودوا هیچ کەسێک بەناوی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و یاساشکێنی بکات، ھەرکەسێکیش لە هەر پلە و بەرپرسیارێتییەکدا بێت بە تووندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دادگا دەکرێتەوە.

بافڵ تاڵەبانى، لە کۆبوونەوەکەدا کە هەر یەکە لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی (70) و مەحموود سەنگاوی ئامادەبوون، باسى لەوەشکرد، یەکێتی پشتیوانى لە دروستکردنى هێزێکی نیشتمانی دەکات، ئەمەیش بە پشتیوانیی هاوپەیمانان و دۆستەکانمان ئەم پرۆسە نیشتمانییە جێبەجێ دەکەین و هێزی پێشمەرگە دەکەینە هێزێکی پڕچەک و پۆڵایین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین