ژنانی عێراق، چاوییان له نیوه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه
نوچه‌نێت: لاڤین عومه‌ر، سیهام میران
ژنانی عێراق و ئاڵه‌نگارییه‌كی زۆر
له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه، عێراقییه‌کان ویستی فراوانکردنی ڕووبه‌ری ئازادییه‌کانییان هه‌بوو، به‌ڵام له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا، به‌شێک له‌و ویستانه پاشه‌کشه‌یان کرد و مافه‌کان جێییان گرتنه‌وه، بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (49)ی ده‌ستووری عێراقی، تایبه‌ته به به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتووه:"یاسای هه‌ڵبژاردن رێژه‌یه‌ک بۆ به‌شداربوونی ئافره‌تان داده‌نێت، به جۆرێک که له چاره‌کی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که‌متر نه‌بێت"، به‌ڵام ژنان به‌و ڕێژه‌یه قایل نین و چاوییان له زیاتره.
ژنانی عێراق له بواری سیاسیی‌دا، ڕووبه‌ڕووی ئاڵه‌نگارییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراقدا، پاڵپشتی ژنانه و چاودێری ڕه‌وش و مافه‌کانییان ده‌کات، له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ژنانی عێراق له بواری سیاسیی‌دا، ڕووبه‌ڕووی ئاڵه‌نگارییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه، هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، له کۆی (192) وڵات، له به‌شداری کردنی ژنان له په‌رله‌مانه‌کانییدان، عێراق له ڕیزبه‌ندی حه‌فتاکاندایه و به‌مه‌یش ده‌که‌وێته خانه‌ی باشه‌وه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که له به‌شداریکردنی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردندا، ژنان ڕێژه‌یه‌کی که‌مییان هه‌یه.، به‌ڵام ئه‌مه کۆتایی چیرۆکه‌که نییه، چونکه چه‌ند ڕاپۆرتێکی تر هه‌ن ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن، که به‌شداری ژنان له هه‌ڵبژاردنیشدا ڕووی له که‌مییه.
ئاژانسی فرانسپرێس له ڕاپۆتێکی به‌راودکارییدا، به به‌راودی له نێوان هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو کردووه، ئاماژه به دابه‌زینی ئاستی به‌شداریی ژنان، له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌کات، به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا، (1800) ژن بۆ به ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی چاره‌گی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆیان کاندید کردووه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا، له کۆی (3249) کاندید، ته‌نیا (951) کاندییان ژنن، له‌وانه‌یش ته‌نیا (156) کاندیدییان ژنانی سه‌ربه‌خۆن و ئه‌وانی تر، له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه کاندید کراون.
له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا، (1800) كاندیدی ژن به‌شدارییان له هه‌ڵبژارد كردبوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا، (951) كاندیدی ژن به‌شدارییان كردووه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکدا، که تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنه‌کانی (10/تشرینی یه‌که‌م/2021) و له ماڵپه‌ڕی تاییبه‌تی خۆیان بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕه‌خنه له‌و ڕێژه‌یه ده‌گرێت، که بۆ ژنان دیاری کراوه، چونکه به گوێره‌ی دواین یاسای هه‌ڵبژاردن، عێراق به‌سه‌ر (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌ش کراوه، له هه‌ر بازنه‌یه‌کیش پێویسته ئافره‌تێک ده‌ربچێت و بگاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کتن له ڕاپۆرته‌که‌یدا، ڕه‌خنه له‌و ڕێژه‌یه ده‌گرێت و پێیوایه، له ئاست ڕێژه‌ی ژناندا نییه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت:"ئەمە کەمترین ڕێژەیە چونکە دەکرێت پاڵێوراوی زیاتری مێیینە هەڵبژێردرێت".
ژنانی عێراق زیاترییان ده‌وێت
ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌کان باس له دابه‌زینی ئاستی به‌شدارییه‌کانی ژنانی عێراق، له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا ژنان له پێناو یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌ریی و به ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌کانییان خه‌بات ده‌که‌ن، ئه‌وان چاوییان له زیاتره و نیوه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌که‌یان، به شایسته‌ی خۆیان ده‌زانن.
ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێکدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌خت له‌سه‌ر کاریگه‌ری بڕیاری حیزبه‌کان، بۆ دیاریکردنی کاندیده‌کانی ژن و ڕۆڵ پێ دانییان بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕێزان پێیوایه ژنان ده‌توانن ده‌نگی زیاتر له‌و ڕێژه‌یه بهێنن، که به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆیان دیاریکراوه، بۆ ئه‌مه‌یش نموونه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌هێنێته‌وه، که به گوته‌ی ئه‌و: "له هه‌ڵبژاردنی پێشوو، ژنان دەنگی زیاتریان بەدەست هێنا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەندە ژن چوونە پەرلەمان، کە بەپێی کۆتا بۆیان دیاری کرابوو".
ڕێزان شێخ دلێر: له هه‌ڵبژاردنی پێشوو، ژنان دەنگی زیاتریان بەدەست هێنا، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەندە ژن چوونە پەرلەمان، کە بەپێی کۆتا بۆیان دیاری کرابوو
ژنانی عێراق ده‌یانه‌وێت، به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌ریی بکرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یش یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌ریی له به‌شداری سیاسیی ژناندا په‌یڕه‌و بکرێت، له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانییدا، عه‌بدولزوهره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ئه‌وه‌ی خستووته‌ڕوو: "ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق (40) ملیۆن و (150) هه‌زار که‌سه، رێژه‌ی پیاوان له (50.50%) و رێژه‌ی ژنانیش له (49.5%)".
ئایات موزه‌فه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌وه به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند:"ئێمه ده‌مانه‌وێت، له کۆمه‌ڵگه‌دا، ژن ڕۆڵێکی دادپه‌روه‌رانه بگێڕێت و ئه‌و ڕۆڵه به گوێره‌ی ڕێژه‌ی (50%)، ئه‌وه‌یش بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌رییه"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خوازیاره حیزبه‌کان ڕۆڵێکی چالاک‌تر به ژنان بده‌ن، چونکه ژنان ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه بکه‌ن.
ئایات موزه‌فه‌ر: ده‌مانه‌وێت، له کۆمه‌ڵگه‌دا، ژن ڕۆڵێکی دادپه‌روه‌رانه بگێڕێت و ئه‌و ڕۆڵه به گوێره‌ی ڕێژه‌ی (50%)، ئه‌وه‌یش بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌رییه
نه‌دا شاکر جه‌وده‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێکدا بۆ نوچه‌نێت، ڕه‌خنه له‌و تێگه‌یشتنه ده‌گرێت، که بۆ پرسی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری له به‌شداری سیاسیی ژناندا درووست بووه، ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ریی هه‌بێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی ژنان له عێراق (50%) و ئه‌مه‌یش پێویستی ده‌کات، که ڕێژه‌ی ژن و پیاو له ناوه‌نده جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه نیوه به نیوه بێت.
نه‌دا پێیوایه دیاریکردنی یه‌ک کاندیدی ژن بۆ هه‌رکام له بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردن، جۆرێکه له دژایه‌تیکردنی ژنان و نه‌هێشتنی کێبڕکێیه له نێوانییاندا، چونکه وه‌ک ئه‌و گوتی:"له هه‌ر بازنه‌یه‌کدا، چه‌ند پیاوێک و ئافره‌تێک هه‌ن، پیاوه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند کورسییه‌ک کێبڕکێی یه‌کتر ده‌که‌ن، به‌ڵام ژنان ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ک کورسی ئه‌و کێبڕکێیه ده‌که‌ن، ئه‌مه هێزێکی گه‌وره به پیاوان ده‌دات، ئه‌ی بۆچی ئه‌و هێزه به ژنانیش نه‌درێت، بۆ کورسییه‌کانی ژنانیش زیاد نه‌کرێت و به‌مه‌یش کێبڕکێی به‌هێز له نێوانییان درووست ببێت، تا ده‌نگی زیاتر به ده‌ست بهێنن".
نه‌دا شاكر: له هه‌ر بازنه‌یه‌کدا، چه‌ند پیاوێک و ئافره‌تێک هه‌ن، پیاوه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند کورسییه‌ک کێبڕکێی یه‌کتر ده‌که‌ن، به‌ڵام ژنان ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ک کورسی ئه‌و کێبڕکێیه ده‌که‌ن، ئه‌مه هێزێکی گه‌وره به پیاوان ده‌دات
نه‌دا کاندیدی ژماره (28)ی بازنه‌ی یه‌کی پارێزگای واسته، له‌سه‌ر لیستی (الحرکه الوفاء العراقیه) خۆی کاندید کردووه، بۆیه نموونه‌ی بازنه‌که‌ی خۆی ده‌هێنێته‌وه و له‌وێوه ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت، که پێیوایه دژایه‌تی ژنان ده‌کرێت، ئه‌و ده‌ڵێت:"من لە بازنەی ژمارە یەکم، له‌م بازنه‌یه سێ نوێنه‌ر بۆ پیاوان و یه‌ک نوێنه‌ر بۆ ژنان دیاری کراوه، ئه‌مه‌یش ده‌یسه‌لمێنێت، که کێبڕکێی به‌هێز له سه‌ر یه‌ک کورسییه".
بڕیاره له ڕۆژی (10/تشرینی یه‌که‌م/2021) هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق به‌سه‌ر (83) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شکراوه، (3249) کاندید کێبڕکێ له‌سه‌ر (329) کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ن، له‌و ژماره‌یه‌یش (951) کاندیدی ژن هه‌ن، که ده‌کاته ڕێژه (29%)ی سه‌رجه‌م کاندیده به‌شداره‌کانی هه‌ڵبژاردن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment