د. بنار دزەیی: ژنانی شیردەر و دووگیان باشترە ڤاکسینی کۆرۆنا وه‌رنه‌گرن دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ شیرده‌رن، مشتومڕی ناوه‌ته‌وه‌، ئه‌ندامێكی تیمی پزیشكی میدیایی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی دواین لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان، ڤاكسین بۆ ئه‌و دایكانه‌ بێكێشه‌یه‌، به‌ڵام خانمه‌ پزیشكێكی كورد، پێیوایه‌ دایكی شیرده‌ر باشتره‌ ڤاكسین وه‌رنه‌گرێت.

دکتۆره‌ بنار احمد دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و نەزۆکی لە هەولێر، تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت:" ژنانی شیردەر و دووگیان باشترە ڤاکسینەکە وه‌رنه‌گرن، هەرچەند هەندێک لێکۆڵینەوە هەیە دەڵێ ئاساییە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەم نەخۆشییەکە نوێیە و هەم ڤاکسینەکە، رەنگە زۆر شتی نەزانراو هەبێ لەسەری"، هەروەها دەڵێت: “لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا لە زۆربەی شوێنەکان ڤاکسینەکە لە ژنانی شیردەر و دووگیان نادەن، تەنیا هەندێ شوێن هەیە کە دەڵێن ئاساییە”.

 ڤاکسین چۆن کاریگەری لەسەر منداڵان دادەنێت؟

لە لێکۆڵینەوەیەکی جیاواز، گروپێک لە لێکۆڵەرانی فلۆریدا، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو دایکانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، دەتوانن تەنانەت ئەو دژە ڤایرۆسە لە رێگەی شیردانەوە بگوازنەوە و پارێزگاری لە منداڵەکەیان بکەن. 

ئەم گروپە لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کالیفۆڕنیا سن دیگۆ، لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەری لاوەکی ڤاکسینی کۆڤید لەسەر دایکانی شیردەر و کۆرپەکانیان کردووە، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر و مۆدیرنا، هەمان نیشانەکانی سیستەماتیک لەو ژنانەی شیر نادەن دروست دەکات، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی جددی ڤاکسینی کۆڤید لە منداڵانی شیرەخۆرە بوونی نییە.  

دکتۆر کریستینا چمبرز، مامۆستای منداڵان لە کۆلیژی پزیشکی کالیفۆڕنیا سن دیگۆ رایگەیاند: یەکەمین نیگەرانی دایک پارێزراوی منداڵەکەیەتی. ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئێمە لەگەڵ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دەریدەخات، ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا، ئاڵای سوری دایکانی شیردەر و منداڵەکانی ئەوان نییە.

ئایا کاریگەری لاوەکی نائاسایی لەو دایکانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بوونی هەیە؟

ئەم گروپە لێکۆڵینەوە بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە 85% لە کۆی 180 دایکی شیردەر کە ڤاکسینی mRNA -یان وەرگرتووە، نیشانەکانی کاتی و کەمی وەک، ئازاری دەست یا خوران لە شوێنی دەرزییەکە هەبووە و هەروەها لەرز و تاو رشانەوە، ئازاری لەش، بەدەر کەوتووە.

هەندێ لەو ژنانەی شیریان بە منداڵەکانیان داوە، گوتوویانە کەم بوونەوەی شیریان هەبووە و پاش سێ رۆژ ئاسایی بووەتەوە. هەروەها حاڵەتی زۆرتر لە دوای وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە (مۆدێرنا) بوونی هەبووە، بەڵام ئەو کەسانەی کە یەکەم ژەمی ڤاکسینی mRNA -یان وەرگرتووە حاڵەتی کەمبوونەوەی شیریان کەمتر بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین