ئومێد خۆشناو: زەوییەکانى قەرەبووى گوندى کۆرى تاپۆ دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لەسەر بڕیارى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، "زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن و ڕێ ده‌درێت خانووی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (26)ى ئەیلوولى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لەلاپەڕەى فەرمى خۆى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارتەکانی گوندی کۆری لە هەولێر چارەسەر کرا."

هاوكات پارێزگارى هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات، "هەر ئەمڕۆ گۆڕینی 3 هەزار و 35 کارتی زەوی بە سەنەد درا بە هاووڵاتییانی گوندی کۆری و جووتیارەکانی گەڕەکی بەختەوەری."

دەشڵێت، "ئەمڕۆ رادەستی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کراوە، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ راییکردن مامەڵەکانیان."

جێگەى ئاماژەپێدانە، لوقمان عومەر، بەڕێوەبەرى گشتیى تاپۆى خانووبەره‌ى هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ڕاگەیاند، 20 هەزار پارچە زەوی لە کارتەوە کراون بە تاپۆ و کاریان تەواو بووە، حەوت هەزاری دیکەش لە حەفتەى داهاتوودا تەواو دەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین