نێچیرڤان بارزانى په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ یادى چله‌ى شه‌هیدبوونى ئیمام حوسێن په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌و یاده‌دا په‌ند و وانه‌ وه‌ربگیرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئه‌یلوول له‌ یادى چله‌ى ئیمام حوسێن، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویته‌ر په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ له‌م یاده‌دا په‌ند و وانه‌ وه‌ربگیرێت، بۆ پته‌وكردنى كۆڵه‌گه‌كانى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى.

له‌ ده‌قى تویته‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌: 

ئیمام حوسێن سه‌لامى لێ بێت، ناونیشانى  قوربانى بوو له‌ پێناو بەرزکردنەوەی وشه‌ى راستى و له‌ناوبردنى ناهه‌ق و دووڕوویى، وا باشتره‌ هه‌موومان كه‌ له‌ یادى چله‌ى شه‌هیدبوونى ئه‌و ده‌ژین، په‌ند و وانه‌ له‌ خه‌بات و قوربانى ئه‌و وه‌ربگرین له‌ پێناو بنه‌ما باڵاكان، هه‌موو كۆششێك بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى كۆڵه‌گه‌كانى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ریشه‌كێشكردنى توندڕه‌ویى و ئاژاوه‌گێڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین