ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پڕۆژەیاساى چەک و ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى هەفتانەیدا گفتوگۆ لەسەر "ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کوردستان " دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ى ئەیلوولى (2021)، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کورردستان، بە سەرۆکایەتیى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەت و قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە دەکرێت:

یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

دووەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان – عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ٢٠٢١ – ٢٠٢٥).

چوارەم: خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین