بێرنارد کۆشنەر سەردانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى دەرەوەى پێشووى فەرەنسا و باڵیۆزێکى ئەمەریکا، سەردانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى خۆسەر کۆدەبنەوە.

هەریەکە لە بێرنارد کۆشنەر، وەزیرى دەرەوەى پێشووى فەرەنسا، پیتەر کالبریسی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کرواتیا، لەگەڵ شاندێکى فەرەنسى، لە ڕێگەى دەروازەی سنووری سێمێلکاى هەرێمى کوردستان، گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى باکوور،  شاندەکە بەسەرۆکایەتی بێرنارد کۆشنەر، وەزیری پێشوتری دەرەوەى فەڕەنسا یە، بۆ بەشداریکردن کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئاو کە لەپارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، بێرنارد کۆشنەر و شاندى یاوەرى لە دێدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانى پەیەدە، سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە و بەردەوامی هاوکارییەکانی پاریس بۆ ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆیان کردووە.

هەروەها وەزیرى دەرەوەى پێشووى فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیاند، کێشەی ئاو لەسوریا رەهەندێکی سیاسی وەرگرتوە، دەبێ چارەسەرەکەشی سیاسی بێت، بۆیە سەرەڕای هەوڵی وڵاتانی ئەوروپا بۆ چارەسەری کێشەکە بونی کۆدەنگی ناوخۆیی کوردیش بۆ چارەسەر سەرجەم کێشەکانی خاڵێکی سەرەکی و یەکلاییکەرەوەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین