بەیان سەلمان خەڵاتی رێزلێنان وەردەگرێت دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

ئەمڕۆ لە سلێمانی لە هۆڵی چێوار لەناو تەلاری هونەردا سێ وەرگێڕی بەرهەمدار لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان و بەپێچەوانەوە خەڵات کران. نوسەر و وەرگێر بەیان سەلمان دەڵێت “وەرگێڕان چەند ڕەهەندێکی کراوەیە بۆ سەر دنیاییەک کە چێژی کارکردنم پێ دەبەخشێت.

ڕۆژی 30/9 بەروارێکی جیهانی دیاریکراوە بۆ وەرگێڕان. ئەم چالاکییە لە (هۆڵی چێوار) لەناو تەلاری هونەردا سازدەدرێت بۆ خەڵات کردنی کەسە بەتواناکان لەو بوارەدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-9-2021، لە نێوان گوتار و وێژە و پێداچوونەوە بە ڕۆڵی وەرگێڕان لە پێشخستنی کایەی ڕۆشنبیری کوردی، تیشک خرایە سەر بواری وەرگێڕان لە زمانە جیهانییەکانەوە بۆ کوردی، لەمیشەوە بۆ زمانەکانی جیهان. پاشان بۆ نرخاندنی ئەو نووسەر و وەرگێڕانەی بەشداربوون لە نزیکردنەوەی ئەو زمانانە لە یەک و دەرفەتیان بۆ خوێنەری کورد ڕەخساندووە بە دەقە جیهانیەکان ئاشانا بن، لە ڕێوڕەسمی ئەم ڕۆژە ڕێزیان لێ نراوە.

ئەم چالاکیە، ئەمساڵ لە شاری سلێمانی و بەبۆنەی ئەو ڕۆژەوە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی و بە بەشداری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی (بەشی پایتەختی رۆشنبیری بریتیش کاسڵ و گروپی کەشکۆڵ لە زانکۆی ئەمریکی و کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە دروشمی ''وەرگێڕان، ژوانی هۆشمەندی نێوان نەتەوەکانە'' دیدارێک ڕێکدەخات و تیایدا باس لە گرنگی وەرگێڕان وەک پردی پەیوەندی نێوان نەتەوەکان دەکرێت.

هاوکات، هەڵبژاردەیەک لە شیعرە وەرگێردراوەکانی شاعیری گەورەی کورد (نالی) بەزمانی ئینگلیزی بڵاو دەکرێتەوە، هەروەها دیوانی هاوبەشی هەردوو شاری داهێنەری ئەدەبی یونیسکۆ مانچستەر و سلێمانی.

بەیان سەلمان، نووسەر و وەرگێڕی بەرهەمدار لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان و بەپێچەوانەوە لەو بارەیەوە تایبەت بە نوچە گوتی “وەرگێڕان چەند ڕەهەندێکی کراوەیە بۆ سەر دنیاییەک کە چێژی کارکردنم پێ دەبەخشێت لەناو کاییەی وشە و ستروکتووری زمان و ڕستە. مەودایەکی ترە بۆ تێڕوانین لە خودی ڕۆمانەکانی خۆیشم. وەرگێڕان لە وێنەی ملوانکەیەکی مروارییە، دەیپچڕێنین تاکو دیسان لە ناو زمانێکی تر وشە و ڕستەکانی بەرهەم بهێنینەوە”.

هەروەها هەر لەم چالاکییەدا و بەم بۆنەیەوە، سێ وەرگێڕی بەرهەمدار لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانە زیندووەکانی جیهان و بەپێچەوانەوە خەڵات کران:

بەیان سەلمان

مەریوان هەڵەبجەیی

جەلیل کاکە وەیس

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین