فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌كێتییمان کۆنترۆڵ کردوون
نوچه‌نێت: میدیاكان
له لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا، که ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێکه‌وتی (1/تشرینی یه‌که‌م/2021) بڵاوکراوه‌ته‌وه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سکرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کانی حیزبه‌که‌ی کرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌و کێشانه سه‌ره‌تا کاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر یه‌کێتیی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستادا کۆنترۆڵ کراون.
ئه‌سه‌سه‌رد له باره‌ی هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و کێشانه‌وه گوتی:"کێشەکانی نێو یەکێتیمان کۆنترۆڵ کرد، تا کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نەبێت، بۆیە پێمانوایە ئەنجامەکان نزیک دەبن لەوەی خواستمانە، کە بەدەستی بهێنین."
ئه‌سه‌سه‌رد نایشارێته‌وه، سه‌ره‌ڕای کۆنترۆڵکردنی کێشه‌کان، به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراون، بۆیه وه‌ک ئه‌و گوتی: "پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، دەبێت کاری جدی بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان."
ڕۆژی (8/ته‌مووز/2021) کێشه‌ی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان(بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی) گه‌یشتنه بنبه‌ست، ئه‌مه‌یش به گۆڕانکاری له هه‌ردوو ده‌زگه‌ی زانیاری و دژه تیرۆر ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێستایش ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌کراون، به‌مه‌یش یه‌کێتیی به کێشه‌یه‌کی قوڵه‌وه گلاوه، که ڕه‌نگه چاره‌سه‌رکردنی ئاسان نه‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment