تۆمەتبارى دووەمى رووداوەکەى شەقڵاوە دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارى دووەمى رووداوەکە شەقڵاوەکە، کە تێیدا دوو پۆلیس بریندار بوون دەستگیرکرا.

عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راسپارده‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، هێزه‌كانى پۆلیس توانییان تاوانباری دووه‌می رووداوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ گەڕەکێکى شه‌قڵاوه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن، کە دوو پۆلیسیان بە سەختى بریندار کردبوو.

هاوکات هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، دوای کەمتر لە (48) کاتژمێر توانرا تۆمەتباری دووەم دەستگیربکرێت و ئێستا رێکاری یاساییان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

گووتیشى، ئەو دوو پۆلیسەى لە رووداوەکەى بریندار بوونە، تا ئێستا دۆخى تەندروستیان جێگیر نییە و لە ژێر چاودێرى ورددان.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە بەرەبەیانى (30)ى ئەیلوولى (2021)، دواى ئەوەى سێ تۆمەتبار هێرش دەکەن سەر ماڵى هاووڵاتییەک لە گەڕەکى بێترمە لە شەقڵاوە، لە کاتى گەیشتنى پۆلیس بۆ شوێنى رووداوەکە، تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووى هێزەکانى پۆلیس دەبنەوە و دوو پۆلیس بریندار دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین