دلێر عەبدولخالق بۆ عەلى باپیر: بێ ئیرادەى سیاسى خۆتان کران بە ئۆپۆزیسیۆن کوردستانی

نوچەنێت:

رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزووتنەوەى گۆڕان بە توندى وەڵامى سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەداتەوە، دواى ئەوەى دوێنێ لە بانگەشەى پارتەکەى هەندێ وەزیر و ئەندام پەرلەمانى گۆڕانى بە هەڵوەریوو ناردبوو.

ئەمڕۆ شەممە (2)ى تشرینى یەکەمى (2021)، دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕان، لەوەڵامى قسەکانى عەلى باپیر دەڵێت، "پارتێکی ئیسلامی (ھەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی)، کە لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان کرانە ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن، لەبری باسی کێشەکانی خۆیان و پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ یەکێتی و پارتی، پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن."

دوێنێ، عەلى باپیر لە میانى بانگەشەى حیزبەکەى باسى لەوەکرد، "جارێک لەگەڵ یەکێک لەو لایەنە سیاسییانەی کە کاتی خۆی پێکەوە ئۆپۆزیسیۆن بووین، دانیشتبووین. باسم کرد، ئەرێ فڵان وەزیرەتان هەڵوەری و فڵان پەرلەمانتارتان هەڵوەری و فڵان کەسەتان وایکرد و.. ئەرێ تەکبیرێک ناکەن لە خەڵکەکەتان، ئێمەشتان ئیحراج کردووە."

رێکخەری ژووری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕان، لەوەڵامى ئەم قەسانەى عەلى باپیر گووتیشى، "شەرمەزاری ئەوەیە؛ بۆ رازیکردنی خەڵک واز لە ناوی ئاینەکەت بێنی! شەرمەزاری ئەوەیە؛ لەناو ھێزەکەی خۆت، جگە لە زاواکەت متمانەت بە کەسی دیکە نەبێ!." 

دلێر عوبدولخالق دەشڵێت، "ئەوە ئیمان نییە کە نوێنەرەکانتان پەیوەست دەکا و ھەڵناوەرێن، بەڵکو ئەوە پەیوندی خزمایەتی و حساب نەکردنە بۆ توانای مرۆیی ھەموو ئەوانەی دیکە کە لەدەورتان کۆبونەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین