د. رێزان رەشوانی: ژنان زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ دەبن
نوچەنێت: ئافرەتان
بە پێی زۆربەی لێکۆڵینەوە جیهانییەکان، ئافرەتان زیاتر تووشی نەخۆشییە دەرونییەکان دەبن بە تایبەت دڵەڕاوکێ، پسپۆڕێکی دەروونیش دەڵێت "ژنان لە دوای منداڵ بوون بە سەخترین کاتدا تێپەر دەبن، بۆیە زۆرجار تووشی دڵەڕاوکێ و نەخۆشی دەروونی دەبن".
د. رێزان رەشوانی، بەڕێوەبەری بەشی دەروونی لە وەزارەتی تەندروستی، لە لێدوانێک بۆ نوچەنێت گوتی " بەپێی ئامارەکان لە هەموو جیهاندا ژنان زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، زیاتر لە رووی بایلۆژییەوەو گۆڕانکاری هۆرمۆنات، بە تایبەتیش لەو کاتەی ژن لە سوڕی مانگانە دەوەستێت، یان ئەو کاتانەی کە نەخۆشن تووشی ئەو حاڵەتە دەبن، یاخود ئەو کاتانەی ژنان دووگیانن، ترس و دڵەڕاوکێیان زیاتر دەبێت. هەروەها دوای منداڵبوون ژنان بە سەخترین کاتدا تێپەر دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و نەخۆشی دەروونی زیاترە".
د. رێزان باس لەو هۆکارەکەی دەکات و دەڵێت "کۆمەڵگەی ئێمە بە گشتی تاکو ئێستا باش نییە بەرامبەر بە ژنان، زۆر بەربەست لەبەردەم ژنان دروست دەکرێت، لەو کاتەی ژنێک حەزی زیاتری هەیە کە بخوێنێت یان زیاتر پێشبکەوێت یاخود دەست بۆ کارێکی سەربەخۆ ببات، زۆرجار کۆمەڵگە بەربەستی لەبەردەم دروست دەکات بۆ ئەوەی نەگات بەوەی کە دەیەوێت، ئیتر ئەوەش هۆکارێکە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای ژنان. بە پێی داتاکانی جیهانی هاتووە کە لە سێ ژندا یەکێکیان تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت".
“ناڕۆشنبیری خێزانی، هۆکارێکە بۆ تووشبوونی کچان بە دڵەڕاوکێ"
ئەم دکتۆرە جەخت دەکاتەوە"زۆرێک لە کچان کە لەگەڵ دایک و باوک و برا دەژین، زۆرجار ناڕۆشنبیری خێزانی، هۆکارێکە بۆ تووشبوونی ئەو کچە بە دڵەڕاوکێ، چونکە زۆرێک لە دایک و باوکان حەز ناکەن کچەکانیان وەکو کوڕەکانیان هەڵسوکەوت بکەن، هەر لە منداڵیەوە جیاوازیان پێدەکرێت، بەمەش جۆرێک لە شکاندنەوە تووشی کچەکە دەبێت و تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەبێتەوە. هەروەها ئەو کاتەی دێتە ناو کۆمەڵگەش هەمان شت دەبینێ کە بە یەکسان مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێ، دیسان بەربەستی بۆ دروست دەبێت وای لێدێت متمانەی بەخۆی نەبێت، پاشان کە مێردیش دەکات بە هەمان شێوە دەبینێ مێردەکەی رێگەی زۆر شتی لێدەگرێت و ناهێلێت بڕیار بەدەستی ژنەکە بێت، دیسانەوە تووشی ئەو حاڵەتە دەبێتەوە".
بەڕێوەبەری بەشی دەروونی زیاتر روونی دەکاتەوە و دەڵێت "زۆرجار ژنان بێ دەنگ دەبن و باسی کێشەی خۆیان ناکەن لەو کاتەی تووشی ئەو جۆرە حاڵەتە دەبن ناچن بۆ لای دکتۆری پسپۆر و چارەسەر وەرناگرن، بێگومان ئەگەر هەر کەسێک زوو بچێتە لای کەسی پسپۆر و چارەسەر وەربگرێت، ئەوە رەنگە لەو حاڵەتە رزگاری ببێت، بەڵام بە پێچەوانەوە باس نەکردنی لایەنێکی خراپ لەسەر تەندروستی کەسەکە دروست دەکات، ئەوەش لەسەر ئاستی رۆشنبیری تاکەکە دەوەستێت، دیسان کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگەیەکی داخراوە تا رادەیەک تاکەکان پێیان ئاسایی نییە بچنە لای دکتۆری دەروونی و بڵێن کێشەی دەروونیمان هەیە و پێویستە چارەسەر وەربگرین، بوێری ئەوە ناکەن تەنانەت لە ماڵەوەش باسی کێشەکانیان بکەن. بەشێوەیەکی گشتی، بۆ چارەسەر وەرگرتن ناچن بۆ لای دکتۆری دەروونی، کەچی ئەگەر هەر ئەندامێکی تر لە لەشیان ئازاری هەبێت، ئەوە زوو پەنا دەبەن بۆ چارەسەر وەرگرتن، بێ ئاگان لەوەی پشتگوێ خستنی ئەو حاڵەتە تووشی گرفتی زۆریان دەکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment