نێچیرڤان بارزانى: هیچ دەسەڵاتیکى چەکدار و خۆسەپێن نابێت لە شەنگال بمێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەمڕۆ لە بانگەشەى هەڵبژاردنى ئەو پارتە لە پارێزگاى دهۆک باسى لە هێرشى دڕندانەى داعش کرد بۆ سەر شەنگال و گووتیشى، "دەنگ بە پارتى بدەن بۆ ئەوەى ببنە خزمەتکارتان لە بەغدا."

ئەمڕۆ یەکشەممە دووى تشرینى یەکەمى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بەشداربوو لە بانگەشەى هەڵبژاردنى لقى (17)ى شەنگال لە دهۆک و لە وتارێکدا سەرەتا ئاماژەى بە بەو زوڵم و نەهاتمەتیانە کرد، کە لە ڕابردووى دوور و نزیک کە بەسەر ئێزدییەکان هاتووە.

جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کورردستان، لەسەر پێکەوەژیان لە سنوورى شەنگال گووتى، شەنگال بۆ من زۆر تایبەتە،چونکە ئێوە نوێنەرایەتیى پێکەوەژیان و نەوەیى دەکەن، عەرەب، شەبەک، سریانى، کاکەیى، مەسیحى، تورکمان، شیعە سوننە، شیعە، موسڵمان، هەموویان لەو دەڤەرە پێکەوەن، ئەمە تابلۆیەکى جوانە لە کوردستان.

نێچیرڤان بارزانى، باسى لەوەشکرد، "کاتێ شەنگال لەدەستى داعش ڕزگارکرا، سەرۆک مەسعود بارزانى یەکەم کەس تەلەفۆنى بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، زۆر دڵخۆش بوو بۆ ئەو سەرکەوتنە."

هەروەها لە بارەى ڕەوشى ئێستا سەنگال، نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، "ڕزگارنەبوونى بەشێک لە خاکى شەنگال و ئەو ئافرەتانەى هێشتا لەدەستى داعش دان و ڕزگارنەکراون، خەمێکى گەورەى پارتییە."

دەشڵێت، "نابێ خەڵکى شەنگال ڕێگەبدە وەک کەرەستەێکى سیاسى بۆ ململانییەکان بەکاربهێندرێ و نابێ بە هۆى ململانێى  هەندێ هێزى سیاسى پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شەنگال بوەستێ."

هەروەها گووتیشى، "پێویستە شەنگال بکەینە دەروازەیەک بۆ ڕێککەوتنێکى فرە لایەن و هاوبەش، وە دەبێ هیچ دەسەڵاتیکى چەکدار و خۆسەپێن نابێت لە شەنگال بمێنێت."

جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى پارتى کوردستان داواى لە خەڵکى شەنگال کرد کە دەنگ بە پارتى دیموکراتى کوردستان بدەن، پارتى "خزمەتکارى"خۆتان.

لە درێژەى وتارەکەیدا لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، "دەمانەوى داوا لە هەموو هاووڵاتییانى شەنگال و سنوورى نەینەوا دەکەم دەنگ بە کاندیدانى پارتى بدەن بۆ ئەوەى ببنە خزمەتکارتان لە بەغدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین