ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی: لە کۆی پێنج بەربژێرمان چواریان ئافرەتە دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، خێڵان مام بەکر دەڵێت "زۆرینەی بەربژێرەکانی پارتی لەم سنورە ئافرەتن".

بە گوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عیراقی کە بڕیارە لە 10-10-2021، بەڕێوەبچێت، لە کۆی سێ هەزار و 249 بەربژێر 951 بەربژێر ئافرەتن. لە کۆی 83 بازنە دەبێ 83 ئافرەت ببنە ئەندامی پەرلەمان. ئەمەش بە پێی یاسای سیستەمی کۆتایە کە وەکو جیاکارییەکی ئەرێنی هاوکاری ئافرەتان دەکات بۆ چوونە پەرلەمان.

بۆ ئەم مەبەستەش پارتی دەڵێت "رێژەی بەربژێرانی ئافرەت لە حزبەکەی ئێمە لە و رێژەیە زیاترە کە سیستەمی کۆتا دیاریکردووە".

خێڵان مام بەکر لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی گوت "بەربژێرەکانی پارتی لەم سنورەدا پێنج کەسن، چواریان ئافرەتن و یەک بەربژێر پیاوە. بۆیە پارتی لەو رێژەیە زیاتری بۆ ئافرەتان داناوە کە سیستەمی کۆتا دیاری کردووە".

سەبارەت بە پشتگیری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەربژێرە ئافرەتەکان، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت "حزب پشتگیری تەواوی بەربژێرەکان دەکات، بە تایبەتی تر بەربژێرە ئافرەتەکان، لە هەموو روویەکەوە. زۆر بە جددی بانگەشەیان بۆ دەکەن و هەوڵی سەرکەوتنیان دەدەن".

ئایا دانانی یاسایەک بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی کۆتا لە ناو حزب و حکومەتیش  پێویستە؟

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی باس لەوە دەکات، کە بەرنامە هەیە لە داهاتوو، کۆتا بۆ حزب بە مەبەستی زیادکردنی بەشداری ئافرەتان لە پێگەی بڕیار لە سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیش دابنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین