پرۆسەى دەنگدانى تایبەت کۆتایی هات کوردستانی

نوچەنێت:

بنکەکانى دەنگدان داخران و وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقش دەڵێت، ماوەى پرۆسەى دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى هەشتى تشرینى یەکەمى (2021)، پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدرا، گە تێیدا زیاتر لە (331) هەزار هاووڵاتى لە هێزى ئەمنى و ئاوارە و زیندانییەکان مافى دەنگدانیان هەبوو.

 وەک پێشتر کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕاگەیاند بوو، کاتژمێر شەشى ئێوارە ئۆتۆماتیکییەن ئامێرەکانى دەنگدان دەکوژێتەوە.

نبراس ئەبو سۆدە، یاردەدەرى وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕاگەیاند، کاتژمێر شەشى ئێوارە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت تەواو بوو و لەو ماوەیەش زیاتر درێژ ناکرێتەوە.

دەشڵێت، ئەنجامى دەنگدانى تایبەت لەگەڵ ئەنجامى دەنگدانى گشتى ڕادەگەیێندرێت.

بە پێى سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، ڕێژەى بەشداریکردنى دەنگدەران لە پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت بەرزبووە، تەنانەت لە هەندێ شوێن ڕیژەى بەشدارى دەنگدان زیاتر لە (85%) بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین