لە چەند شوێنێکى سنوورى هەولێر ئامێرەکانى دەنگدان کێشەیان هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

لە چەندین بنکەى سنووری پارێزگای هه‌ولێر پرۆسه‌ی ده‌نگدان کێشەى هەیە و كارتی ده‌نگدان و په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌رانی ناخوێنێتەوە تا راده‌یه‌ك پڕۆسه‌كەى خاو کردۆتەوە، پارێزگارى هەولێریش دەڵێت، لە هەولێر، پیرمام، مێرگەسۆر و خەبات کێشە لە ئامێرەکانى دەنگدان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، لە پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بەشێک لە بنکەکانى دەنگدانى سنوورى هەولێر، کێشە دروستبووە لە ئامێرەکانى دەنگدان، هەندێ هاووڵاتى لەگەڵ ئەوەى ناویان لە تۆمارى دەنگدان هەیە، بەڵام ئامێرەکە پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر پشتڕاستى هەبوونى ئەو کێشە لە بنکەکانى دەنگدان دەکاتەوە و دەشڵیت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کێشەکە بە خێرایى چارەسەر بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین