لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر: هەر کەسێک تەقە بکات دەستگیر دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر ڕاگەیاند، "دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (10)ى تشرینى یەکەمى (2021)، لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات تەقە نەکەن بەبۆنەى کۆتاییهاتنى هەڵبژاردنەکانى عێراق و دەشڵێت، "هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت."

هەروەها لە ڕاگەیندراوەكەیدا لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر، سوپاسى سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ دەکات، کە "پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێر وەک چۆن داڕێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین