گەنجێک بەهۆی تەقەی خۆشی گیان لەدەست دەدات کوردستانی

نوچەنێت

شەوی رابردوو 10/11-10--2021 لەگوندی هاودیان سەر بە قەزای سۆران، کوڕێک بە ناوی جەمیل زۆراب تەمەن 22ساڵ لە کاتی تەقەی خۆشی گولەیەک بەر خۆی دەکەوێت و گیان لە دەست دەدات .

مقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند کە "شەوی رابردوو کاتژمێر 2:30 شەو ئاگاردار کراینەوە لە لایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی  سۆران، بە بوونی زامدارێک بە ناوی (جەمیل زۆراب) تەمەن 22 ساڵ، قوتابیە، دانیشتوی سۆران گوندی هاودیان، کاتژمێر 4:30 شەو بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە، بەپێی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەس و کاری دەرکەوتووە، کە تەقەی خۆشی کردوە دواجار یەکێک لە گوللەکانی بەر خۆی کەوتوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین