لەسەر کرێی تاکسى هاووڵاتییەک دەکوژرێت
نوچەنێت:
شۆفێرێکى تاکسى دواى ئەوەى لەسەر کرێ لەگەڵ هاووڵاتییەک دەبێتە دەمەقاڵەیان لە قەزاى بنەسڵاوە، شۆفێرەى تاکسییەکە هاووڵاتییەکە دەکوژێت و بۆ شوێنێکى نادیار ڕادەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە (12)ى تشرینى یەکەمى (2021)، لە ڕاگەیێندراوێکدا پۆلیسى هەولێر دەڵێت، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە، بە بوونی رووداوێکی کوشتن، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت، هاووڵاتیەک بەناوی (بارزان نەسروڵڵا ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لەسەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراو دەدات و گیان لەدەستدەدات، تۆمەتبار لە شوێنی رووداو رادەکات.
هاوكات هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێرى تاکسییەکە دواى رووداوەکە بۆ شوێنێکى نادیار هەڵاتووە و پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵێنەوەیە تاوەکو تاوانبار دەستگیر بکات.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment