بکوژى پاسەوانەکەى دەروازە ستى دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو کوڕە بەرپرسەى ئەمڕۆ پاسەوانێکى دەروازە ستى لە سلێمانى کوشت، بە‌ڕێوە‌بە‌رایه‌تی ئاسایشی پاریزگاى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەسەر فەرمانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران تاوانبارەکەمان دەستگیرکرد."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرینى یەکەمى (2021)،  وەزارەتى ناوخۆ ڕایگەیاند، "کەسی بکوژ ناسراوە و ناونیشانی دیارە و ئەو کەسەشی کوژراوە ناوی (ه.م.ك) لەدایكبووی ١٩٩٠و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكەیە لە سلێمانی و کارمەندی سکویریتی دەروازە سیتی بووە."

بە‌ڕێوە‌بە‌رایه‌تی ئاسایشی پاریزگاى سلیمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "ھێزە‌كانمان ھە‌وڵە‌كانیان چڕكردە‌وە‌و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیربكە‌ن كە‌ كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی."

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر (2:30)، کوڕە بەرپرسێکى یەکێتى دواى ئەوەى لەگەڵ پاسەوانێکى دەروازە ستى بە ناوى (هەڤاڵ محەمەد) تەمەن (31) دەبێتە دەماقاڵەیان، کوڕى بەرپرسە پاسەوانە دەکوژێت و ڕادەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین