یەکێتى چەند بەڕێوەبەرێکى گشتى لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە بڕیارێکى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان چەند بەڕێوەبەرێکى گشتی لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەگۆڕدرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/تشرینى یەکەم/2021)، پەیجى (PUK) لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کە نزیکە لە یەکێتى، لە پۆستێکدا ڕایدەگەیێنێت، "بەفەرمانی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی، یەکێتی گۆڕانکاری لە زۆربەی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سلێمانی دەکات لە پشکی یەکێتی."

هاوکات بڕیارەکەى بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکى یەکێتى و ‌ قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران، لە هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى  دەگۆڕدرین.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی كە گۆڕانكارییەكە دەیانگرێتەوە ئەوانەن كە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەو پۆستانە دانراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین