ئێران: دانوستانمان لەگەڵ سعودیە بەردەوامە ئێران

نوچەنێت

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممە (18-10-2021) لە بارەی دانوستانی تاران و ریاز بە میوانداری عێراق، رایگەیاند: تا ئێستا چوار جار دانوستان لە بەغدا ئەنجام دراوە و وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە کەشێکی دوستانە و ئەرێنی بەڕێوەچووە و لەبارەی پرسی دوو لایەنە و ناوچەکەیان گەنگەشە کردووە.

خەتیبزادە دەشڵێت، ئەو خاڵانەی کە دەبوایە باس بکرێت، لە نێوان شاندی دوو وڵات، گفتوگۆ و راوێژی لەسەر دەکرێ و ئەم پەیوەندییانە بەردەوام دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەم وتووێژانە، بەڕێزەوە و بەهەمان ئەندازەش جددییە و هیوادارین کە بگات بە ئەنجام  و دەبێ رێگە بدەین کە ئەم وتووێژانە لە رێگە و کەناڵی خۆی بەردەوام بێت تا دەگاتە ئەنجام.

خەتیبزادە هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ هەندێ هەواڵ لەسەر ئەو بنەمایەی کە شاندێک لە سعودیەوە سەردانی تارانی کردبێت یان ئەوەی سعودیە داوای لە ئێران کردبێت لەبارەی بابەتی یەمەن و پێشگرتن بە پێشڕەوییەکانی ئەنساروڵڵا کارێک بکات، گوتی «هەواڵی سەفەری شاندی سعودیە بۆ تاران راست نییە و دەشڵێت، ئەوەی لە راگەیاندنەکان باس دەکرێت تەنیا مەزەندەی راگەیاندنەکانە».

ئەو بەرپرسەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، کە «دەستی دۆستی ئێران بەردەوام بۆ وڵاتانی دراوسێ و دۆست درێژ کراو بووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە چاومان لەسەر هەڵسوکەوتی سعودیە لە یەمن بەستووە یانیش چاومان لەسەر ئەو هەنگاوانە نەبەستووە کە سعودیە هەڵی دەگرێت تاکو بەرجام بە ئەنجام نەگات».

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین