مەسرور بارزانى: دیاریکردنى هەرێمى دژەفڕین ژیانى خەڵکێکى زۆرى لە مردن رزگارکرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاساى نەواى ئارام و یادکردنەوەى، سوپاسى ئەمەریکا و چەند سیناتۆرێک دەکات و دەشڵێت، "دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن رزگارکرد."

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایدەگەیێنێت، "پێشوازی لە پڕۆژەیاسای هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم، کە لە لایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانمان "کریس ڤان هۆلین" و "مارکۆ ڕوبیۆ" سەبارەت بە رێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان  هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە."

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

پێشوازی لە پڕۆژەیاسای هەر دوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەم، کە لە لایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانمان "کریس ڤان هۆلین" و "مارکۆ ڕوبیۆ" سەبارەت بە رێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان  هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە.

هەروەها سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەکەم بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژەیاساکە کە ئەوانیش بەڕێزان مایک وڵتز، جیم كوپەر، كریس ستیوارت، جەیسن کرۆ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن.

دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن رزگارکرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتیی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا. 

دۆستایەتیمان لە سەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیاتنراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین