بڕیارەکانى ئەردۆغان داهاتووى ئابوورى تورکیا بەرەو کوێ دەبات؟
نوچەنێت:
سه‌رۆك كۆماری توركیا له سراتیژییه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەكەى رێگەیەكى زۆر مه‌ترسیداری گرۆته‌به‌ر، چونكە رووبه‌ڕووی هه‌ندێك وڵات ده‌بێته‌وه، زۆر له توركیا به‌هێزترن.
ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی ئاراسته و ته‌كتیكه‌كانی هێلته‌ره، كه له كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م گرتیه به‌ر، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند په‌تێكی دژبه‌یه‌ك یاری ده‌كرد، به‌و هیوایه‌ی رێگه نه‌دات لە گەمە سیاسییه‌كانی شكست بێنێت، لە هەمان كاتیش رێگه نه‌دات دژ به لایه‌نی سێیه‌میش به‌كار بێت.
ئه‌و گەمەیە جۆرێك ئه‌رێنی تێدایه، توركیا لە یەك كاتدا لەگەڵ رووسیا و ئەمریكا ناكۆكی سیاسی هه‌یه، بەڵام كێشه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ واشنتن، نابێته كه‌مبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا له دۆسیه‌كانی سووریا و ئۆكرانیا و كه‌ره‌باغ، له هه‌مان كاتیش كارەكانى ئەوەندەى به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه، لە به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا نییه.
ئه‌و جۆره ململانێیه له یه‌ك كاتدا پێویستی به پارێزگاری له هه‌ماهه‌نگی و ململانێی توند له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئەو لایه‌نانە زیاتر قووڵ دەبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به ئاسانی پارێزگاری لە هاوسه‌نگی و مانۆڕه سیاسیه‌كانی بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاتانه حەز بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەردۆغان ناكه‌ن، بەڵام هه‌موویان بۆ ئامانجێك پێویستیان پێی هه‌یه، بۆیه به‌ناچاری ده‌بێت مامەڵەى لەگەڵ بكەن.
ئەو جۆرە یارییە كەموكوڕى گەورەى تێدایە، چونكە پێویستى بە سەرچاوەى زۆربەى داهاتەكان هەیە. توركیاش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌تایی ئەو داهاتانەى لە به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام سەرۆكى توركیا ئەگەر به‌لاوه‌كیش بێت چۆته ناو ئه‌و گه‌مه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌دیاریكراوى بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه، چونكه توركیا خاوه‌نی نه‌وت یا گازی تایبه‌ت به‌خۆی نییه، له‌و بواره‌دا بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی له داهاتی وزه بۆ دروستكردووه، بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌قامگیری و سیسته‌می توركیا.
لە كۆتاییدا ده‌ستكه‌وتی ئەو ململانێیە بریتییه له به‌رده‌وامیدان بەو جۆره گه‌مانه، بەڵام بۆ ئەوەش ئه‌ردۆغان بۆ وڵاته‌كه‌ی پێویستی به هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات و سه‌رچاوه‌ی زیاتر، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ناكرێت، سه‌ركه‌وتوو بێت، كه‌واته ئه‌و گه‌مه‌یه زوو یا دره‌نگ، به شكستێكی رێژه‌یی ئابووری كۆتایی دێت.
توركیا ئێستا لە بارودۆخێكی ئابووری توركیا زۆر خراپ دایە، به‌ڵام هێشتا ئه‌و دۆخه له ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌ت دەرنەچووە.
له كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو تا ته‌مووز، بوودجه‌ی حكومه‌ت نۆ ملیار و (800) ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌بووه، دۆخێكی ئێستا زۆر جیاوازتره له‌و كات، چونكه ئه‌وكاته له كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی دا بوو، لێره‌دا نیمچه لێكچوونێك له نێوان مردن به چه‌كی بچووك و مردن به ته‌قیینه‌وه‌ی بۆمبى ئه‌تۆمی هه‌یه، هه‌ردوو هۆكار جیاوازن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كه، ئه‌ویش مردنە، ئه‌نجامی ئەو قەیرانەش مایه‌پووچبوونی ئابووری توركیایه.
ئەگەر بەراوردى توركیا بە وڵاتە زلهێزەكانى رۆژئاوا بكەین، ئەوان بۆ ماوەیەكى كاتیش بێت، دەتوانن دراوى خۆیان چاپ بكەن، لەو رێگەیەوە ده‌توانن له ململانێكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گه‌مه‌ی سیاسی پێ بكه‌ن و كورتهێنانی بوودجه‌یان پێ پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئه‌ردۆغان بەپێچەوانەیه، چونكه هه‌ر كورتهێنانێك له بوودجه كاریگەرى زۆر خراپى بۆ توركیا دەبێت، به‌تایبه‌ت لەو دۆخەى ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زۆر ئاڵۆزە، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆرخراپی له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی دەبێت.
هەر هه‌وڵێكی ئه‌ردۆغان بۆ هەڵستانەوەى ئابوورى وڵاتەكەى، ده‌بێته هۆكاری داڕوخانی ئابووریه‌كه‌ی، كاتێك بەبڕیارێكى سەرۆكایەتى بانكی ناوه‌ندی توركیا ناچار ده‌كات پاره‌ی تر چاپ بكات و نرخی سو‌و بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێنێت، وڵات رووبه‌ڕووی هه‌ڵاوسانی ئابووری ده‌بێته‌وه.
خستنه‌ڕووی راسته‌وخۆی پاره (Money Supply 1) له تشرینی یه‌كه‌می (2020) تا مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 18% زیادی كرد، ئەوەش كاریگەرى لەسەر دابەزینى بەهاى لیرە هەبوو.
لە مانگى رابردوو به‌هۆی دژایه‌تیان بۆ دابه‌زاندنی رێژەى سو‌و بۆ 18%، ئه‌ردۆغان لە هەفتەى رابردوو سێ ئه‌ندامی لیژینه‌ی سیاسه‌تی نه‌قدی لە بانكی ناوه‌ندی له كاره‌كانیان دوورخرانەوە.
له چه‌ند ساڵی رابردوو سه‌رۆكی توركیا چه‌ند جارێك سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی گۆڕی، ئەوەش كاریگەرى خراپى لەسەر ئابوورى توركیا دروستكرد.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بانكی توركی جارێكی سووی بۆ 16% دابه‌زاند، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره لیره‌ی توركیا به رێژه‌ی 2.7% پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد 9.46 ببێتە یه‌ك دۆلارى ئەمریكى، بەهۆى ئەو دەستوەردانانەى سەرۆكى توركیا له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لیره‌ی توركی به رێژه‌ی 27% به‌هاكه‌ی دابەزیووە.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته هەرچەندە هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی سه‌رفكردنی دراوی یه‌ده‌گ بەهاى دراوى وڵاتەكەى بپارێزێت، چونكه بەهۆى ئه‌و بڕیارانەوە ، تا ئێستا نەتواندراوە پێش بەو دابەزینە بەردەوامه‌ی لیره بگرێت.
له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، "بانكی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له دوو ساڵی رابردوو بۆ سه‌قامگیری دۆخی ئابووری (165) ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه. له‌و كاته‌دا یه‌ده‌گی دراوی بیانى له بانكی ناوه‌ندی توركی بۆ هه‌شت ملیار دابه‌زیووه، له كۆتایی (2019) ( 41) ملیار دۆلار بوو، هه‌رچه‌نده له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو گه‌یشته‌وه (27) ملیار و (900) ملیار دۆلار، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش دابەزینێكى بەرچاوە، لێكەوتەى خراپى دەبێت.
سەبارەت بە زێرى یەدەگ، توركیا به بەهاى ( 40) ملیار دۆلار زێڕی یەدەگى هه‌یه، كەواتە كۆی گشتی یەدەگى دراوى توركى (65) ملیار دۆلاری پارێزراوی وه‌ك یه‌ده‌گی بانكه بازرگانییه‌كان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بوژانه‌وه‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بریتیه له ده‌ستبه‌ركردنی داروى متمانەپێکراو له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دراوه بیانییە‌كان، له مانگی حوزه‌یران بانكی توركی رایگه‌یاند، "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ چوار وڵات كردووه، له‌گه‌ڵ دوو وڵات نزیكبوونه‌تەوە له رێككه‌وتن".
له مانگی حوزه‌یرانى ئەمساڵ سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، "چین ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ئاستی ئاڵوگۆڕى دراو له‌گه‌ڵ توركیا بكات به شه‌ش ملیار دۆلار".
به‌ر له چینیش قه‌ته‌ر (15) ملیار دۆلاری به توركیا داوه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی گرنگی بوو بانكی ناوه‌ندی له مانگی حوزه‌یرانى ئەمساڵ رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ چین ده‌ستمان به ئاڵۆگۆڕی دراو كردووه".
لە مانگى ئابى ئەمساڵ ئابوورى توركیا بوودجەى توركیا چوار ملیار و (26) ملیۆن دۆلار كورتهێنانى هەبوو، ئەگەر كورتهێنان بەو قەبارەیە بەردەوام بێت، ئابوورى توركیا رووبەڕووى داڕوخانى مەترسیدار دەبێتەوە، ئه‌وه‌ش چارەنووسێكى نامۆ نییه، كە له ماوه‌ی ساڵێك هه‌ڵاوسان له 11% بگات به 19.58%، ئەنجامەكەى داڕووخان دەبێت.
له هه‌مان كات هه‌ڵاوسان رێژه‌ی ئاسایى تێپه‌ڕاندووه، بەو هۆیەوە بانكه‌كان لە باردۆخێكدان قازانج ناكەن، مەبەش سیسته‌می دارایی وڵات ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌شی كه داروه‌كانیان دراوی یه‌ده‌گی جیهانیه، یا ناوچه‌ین وه‌ك ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته بگرنه به‌ر، بەڵام چارەنووسى ئەوانیش داڕوخانی سیسته‌می داراییه.
هەر وڵاتێكى تر سیاسه‌تێكی له‌و جۆره بگرنه‌به‌ر، سیسته‌می دارایی رووبه‌ڕووی داڕووخان و هه‌ڵاوسانی مه‌ترسیدار ده‌بێتەوه، سه‌رئه‌نجام رووبه‌ڕووی لێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری نایاسایی ده‌بێته‌وه، چارەسەركردنیشى پێویستى بە ماوەیەكى زۆرە.
له چركه‌ساتى ئێستا وه‌ستانی بۆرسه جیهانییه‌كان له لووتكه‌دایه، بازاڕه‌كانی جیهان و سه‌رمایه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی وەستاندەوە، ئه‌وه‌ش زه‌برێكی كوشنده‌ی لە دراوی وڵاتان دایە، بەڵام ئه‌ردۆغان بە بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر دراوى وڵاتەكەى سووره له‌سه‌ر نزیككردنه‌وه‌ی ئابوورى توركیا لە هه‌ڵاوسانێكی زۆر گه‌وره‌تر، هەرچەندە ئه‌وه‌ش به‌و خێراییه روونادات، چونكه ئاڵۆزییه نوێكانی بازاڕه‌كان ده‌كرێت ئه‌و قه‌یرانه به‌ره‌و گه‌وره‌كردن ببات، توركیاش بكات به ڤێنزوێلایه‌كی تر.
بە بۆچوونی خۆم، توركیا له‌و چركه ساته نزیك ده‌بێته‌وه، كه هه‌لی چاودێریكردنی سیاسه‌تێكی چالاك و سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا، چونكه هیچ دڵنیاییه‌ك نییه ئه‌و دۆخه‌ی ناوخۆ به كۆنتڕۆڵكراوی ببێنێته‌وه، ئه‌وه واده‌كات توركیا بكه‌وێته نێوان دوو بژارده، یا رۆڵی خۆی له‌كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ست بدات، یاخود ناسه‌قامگیری ناوخۆیی به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری هەڵبژێت.
لە هەردوو باردۆخەكە چین و ئه‌مریكا دەبن بە فریادڕەسى توركیا، به بۆچوونی خۆم پشكی چین زۆر گه‌وره‌تره ده‌بێت له پشكى ئه‌مریكا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment