زیاتر لە 4 ملیۆن فەرمانبەری ئەمریکی دەست لەکار دەکێشنەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسان و تێچووی کاری ئەمریکا، هۆکارە لە دەستلەکارکێشانەوەی زیاتر لە 4.4 ملیۆن کارمەندی ئەمریکی تەنیا لە مانگی سێپتێمبەردا، ئەمەیش بەراورد بە ساڵی 2000 بەرزترین ئاستە و پێشبینی دەکرێت 12 بۆ 18 مانگی تر، ئەو ڕێژەیە زۆر زیاتر ببێت.

وەزارەتی کاری ئەمریکا و ناوەندی کارو پیشەکانی ئەمریکا JOLTS، ڕاپۆرتێكی بڵاو کردەوە و ئاشکرای دەکات، 4.4 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی لە مانگی سێپتێمبەردا دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

لە  ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی کاری ئەمریکادا هاتووە، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئەو ڕێژەیە، پێوەستە بە زیادبوونی ڕێژەی کڕێ و تێچووەکانی کارمەندەکان  و مامەڵەی نەشیاو گونجاوی خاوەن کارەکان بە هۆی کەمی ڕێژەی کارمەندان "

هەروەها هۆکاری سەرەکی ڕوودانی ئەو دیاریدەیە دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی وازهێنان لە کار بۆ زیاتر لە 10.4 ملیۆن کەس، دوای لێکەوتە سەختەکانی کۆرۆنا لەسەرەتای ساڵی 2021. ئەمە جگە لەوەی زیادبوونی ڕێژەی هەڵئاوسان لە بازارەکانی ئەمریکا، هۆکارێکی تری زیادبوونی ڕێژەی  دەست لە کارکێشانەوەی کارمەندە ئەمریکیەکانە.

هەڵكشانی ئەو ڕێژەیە بە رارورد بە ساڵی 2000، بەرزترین ئاستە بازارەکانی کاری ئەمریکا بە خۆیەوە ببینێت و دەکاتە نزیکەی ڕێژەی ٪3ــی کۆی ئەو ئەمریکیانەی خاوەن کارن.

ڕێژەی هەرە زۆری ئەو کارمەندە ئەمریکیانەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، لە بوارەکانی هونەر، پەروەردەی حکوومی، کارگێری ناوخۆیی و پیشەسازی بوونە. و پێشبین دەکرێت بە هۆی نەمانی متمانەی ئەمریکیەکان بە بڕیارەکانی حکوومەت، ڕێژەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە، ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ هەڵكشانی بەردەوامی رێژیە هەڵئاوسان .

لە لایەکی تر خواستی ئەو کارمەندانەی دەیانەوێت جۆری کارەکانیان بگۆرن، یانیش خانەنشین ببن، لە بەرزبوونەوە دایە، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا 12 بۆ 18 مانگی تر، ڕێژەی ئەو ئەمریکیانەی دەست لە کار دەکێشنەوە زیاتر ببێت و زیانێکی زۆر بە بازاری کاری ئەمریکا بکەوێت.

بڵاوبوونەوەی راپۆرتی وەزارەتی کاری ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوێنی سەرۆکی رووسیا پێشبینی کرد، گەشەی ئابووری جیهان تا کۆتای ساڵ بە ڕێژەی ٪5.9 گەشە بکات و  هاوکات بانکی گۆلدمان ساکسی ئەمریکی، پێشنیازەکانی بۆ ئابووری جیهان لە ساڵی2022ــدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئابووری جیهان تووشی گرفتی زیادەی خواست و کەمی خستنەروو دەبێتەوە. ئەمەیش کار دەکاتە سەر رێژەی هەلی کار و و دەستی کار لە وڵاتانی ئابووری پێشکەوتوودا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین