لیرەی تورکیا زیاتر دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت

دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە 11 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەیش دوای ئەوەی بانکی ناوەندی تورکیا، ڕێژەی سووی بانکی بە 100 خاڵی تر بۆ ٪15 دابەزاند

دراوی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و دوای بڕیارە تازەکانی بانکی ناوەندی تورکیا، بەهای لێرەی تورکیا پێوانەیەکی مێژووی تۆمار کرد.

لە بازار و بۆرسە جیهانیەکاندا، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 11 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەیش بێ بەهاترین کاتە لە مێژووی مامەڵەکانی لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

هۆکاری سەرەکی پشت ئەو دابەزینە، دوا بڕیاری بانکی ناوەندی تورکیایە، کە دووبارە بەهای سووی بانکی بە 100 خاڵی تر و بۆ ٪15 دابەزاند.

سیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا و زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی ئەمریکا، بوونە هۆی دابەزاندنی بەهای لیرە بە رێژەی ٪25.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی ٪25 بۆتە هۆی خوڵقانی قەیرانی زیاتر لە تورکیا. جگە لە قەیرانەکانی کۆرۆنا و نرخەکانی وزە، تورکیا بەدەست قەیرانی بێ بەهابوونی  دراوی وڵاتەکەی دەناڵێنێت و کاریگەری نەرێنی بۆسەر ئابووریەکەی دروست کردوو، و بۆتە هۆی کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لە وڵاتەکەیدا .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین