لیرەی تورکیا بەهای خۆی لەدەستدا ئابووری جیهان

نوچەنێت

سیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا و زیادبوونی رێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی ئەمریکا، بوونە هۆی دابەزاندنی بەهای لیرە بە رێژەی ٪25.

بەهای لیرە تورکی لە بۆرسەکانی تورکیا و جیهانیدا، بە های خۆی لەدەستدا و ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 9.9050 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، ئەم داتەپینە نزمترین ئاستە لە دراوی تورکی بە خۆیەوە بینیبێت.

فاکتەرە سەرەکییەکانی پشت ئەو دابەزینەوەی بەهای لێرەی تورکی، دوو خاڵی سەرەکین، ئەوانیش:

یەکەمیان: سیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا و کەمکردنەوەی ڕێژەی سووی بانکی، بە تایبەت دوای کۆتا بڕیاری پارێزگای بانکی ناوەندی تورکیا و دابەزاندنی بەهای سووی بانکی بە 200 خاڵ بۆ ٪16.

دووەمیان : بڵاوبوونەوەی زانیاریەکانی رێژەی هەڵئاوسانی بازارەکانی ئەمریکا، بەهای لیرەی تورکیان زیاتر دابەزاند. ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەمریکا بووە هۆی دروستکردنی گومانی پێڕەوکردنی سیاسەتی تازەی بانکی فیدرالی ئەمریکا لە لایەن وەبەرهێنرەکان ، ئەمەیش هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە زیادبوونی ئاستی قەرزەکانی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. تورکیا نموونەیەکی زیندووی ئەو وڵاتانەیە کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووی بانکی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بێ بەهابوونی دراوی ولاتەکەی دروست دەکات.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بە رێژەی ٪25 بۆتە هۆی خوڵقانی قەیرانی زیاتر لە تورکیا. جگە لە قەیرانەکانی کۆرۆنا و نرخەکانی وزە، تورکیا بەدەست قەیرانی بێ بەهابوونی  دراوی وڵاتەکەی دەناڵێنێت و کاریگەری نەرێنی بۆسەر ئابووریەکەی دروست کردوو، و بۆتە هۆی کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لە وڵاتەکەیدا .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین