ئیسرائیل: هۆکارى جەنگى ئیسرائیل رێڕەوى هیندستانە بە خاکى فەڵەستین
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
ئیلى کۆهین، وەزیرى وزەى ئیسرائیلى رایگەیاند، ئەو جەنگەى ئێستا لە فەڵەستین هەیە بۆ بەهێزکردنى رۆڵى وڵاتەکەمانە لەسەر ئاستى هەرێمى و پلانى درووستکردنى رێڕەوێکى ئابوورى لە هیندستانەوە بۆ ئەوروپایە بە رێگەى کەنداو و خاکى فەڵەستین هۆکارى هێرشەکانى ئەم دوایەن بۆ سەر ئیسرائیل.
کۆهین بابەتێکى لە رۆژنامەى مەعاریفى ئیسرائیلى بڵاوکردۆتەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گەڕانەوەى ترەمپ بۆ سەرۆکایەتى ئەمەریکا و رێککەوتنەکانى ئیبراهیمى بەستنەوەى وزەیە بە ئەوروپا کە ئێمە سەرکردایەتى دەکەین، پەنجەرەیەکى نوێش بۆ بەهێزکردنى ئیسرائیل و زیادبوونى سەقامگیرى و گەشەکردنى ئابوورى کردۆتەوە کە کاریگەرى جیهانى هەیە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، ئیسرائیل کە (بەمەستى پێ خاکى فەڵەستینە) بە درێژایى مێژووى خاڵێکى سەرەکى بووە لە رێگەى بازرگانى جیهانى و پردى پەیوەندى نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوابووە، رووداوەکانى ئەم دوایەش بە شێوەیەکى فراوانتر دەرفەت بۆ ئەو رۆڵە دەگێڕێتەوە.
وەزیرى وزەى ئیسرائیلى دەڵێت، پلانى رێگەى ئاشتى کە جۆ بایدن، سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا لە مانگى ئەیلوولى (2023) بە ئامانجى درووستکردنى رێڕەوێکى ئابوورى لە هیندستانەوە بە رێگەى کەنداو و ئیسرائیل بەرەو وڵاتانى ئەوروپا دەچێت، ئەو پلانەش دەبێتە بەهێزکردنى پێگەى ئیسرائیل لە بازاڕى وزە، لە هەمان کاتدا ئێران لەو ناوچەیە لاواز دەکات، هەر ئەوەش هۆکارى سەرەکییە لە هێرشەکانى ئێران و گرووپەکانى بۆ سەر ئێران.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانى ئەو جەنگە لەسەر پڕۆسەى ئاساییکردنەوەى نێوان ئیسرائیل وڵاتانى عەرەبى، کۆهین دەڵێت، ئەو جەنگە پڕۆسەى ئاساییکردنەوەى بەهێزتر کردووە، چونکە هێزى ئیسرائیلى لەبەردەم جیهان و وڵاتانى میانڕەوى کەنداو دەرخست، لە پاڵ ئەوەشدا لاوازى ئێرانى دەرخست، گەڕانەوەى ترەمپیش بۆ کۆشکى سپى سەرەتاى وەرزێکى نوێیە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و فراوانکردنى رێککەوتنى ئیبراهیمى.
وەزیرى وزەى ئیسرائیلى پێیوایە وڵاتە سوننیە میانڕەوەکان ئێستا درک بە نزیکى لەگەڵ ئیسرائیل و بەرژەوەندى ئابوورى و ئەمنییان دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، پلانى ئاشتى تەکیزى لەسەر کەرتى هایدرۆجینە، وڵاتانى کەنداویش بەهۆى دەوڵەمەندیان تواناى بەرهەمهێنانى هایدرۆجینى سەوزیان هەیە، کە تێچووەکەى کەمە، ئەوەش لە کاتێدایە ئەوروپا بەدواى سەرچاوەکانى وزەى پاک دەگەڕێت، پێگەى جوگرافى ئیسرائیلیش پردى پەیوەندى نێوان هەردوو لایە.
ئەو پێشبینیانە بەکردەیى لەگەڵ هەنگاوەکانى ئەو وڵاتانەى سەرکردایەتى ئەو پرسە دەکەن دەرکەوت، سعوودیە شارى نیومى راگەیاند، کە پڕۆژەیەکە بۆ بەرهەمهێنانى هایدرۆجینى سەوز بە تێچووى هەشت ملیار دۆلار.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، ئاو و گازى سرووشتى لەو ناوچەیە دڵى پردى ئابوورین، ئیسرائیل ئاو رەوانەى ئوردن دەکات تەکنەلۆژیاکانى لەو بوارە دەگاتە هەموو جیهان، ئەوەش لە کاتێدایە کە هاوردەى گاز بۆ هەناردە بۆ میسر و ئوردن دەگۆڕێت.
کۆهین باس لەوەش دەکات هێڵەکانى کارەباى ژێر دەریا کە ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان تا دەگات بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، ئەوەش دەبێتە خێرایى لە جێبەجێکردنى، هەروەها ئەو پڕۆژەیە وزەى نێوان ئیسرائیل و ئەوروپا بەهێز دەکات، جۆرێک سەرچاوەکانى وزە لەو کیشوەرە جۆراوجۆر دەکات، هەروەها پاڵپشتى کارەباى ئەوروپا بۆ ئیسرائیل لە دۆخى لەناکاو دەستبەر دەکات.
سەرچاوە: عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment