تورکیا خۆى بۆ ئاوەدانکردنەوەى ئێران ئامادە دەکات
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
ئۆزگور ئاکار، نووسەرى تورک لە راپۆرتێدا تیشک دەخاتە سەر دانوستاندنەکانى نێوان ئێران و ئەمەریکا و رەنگدانەوەى لەسەر ئابوورى ئێران و دەرفەتەکانى بەردەم تورکیا بۆ تورکیا و خۆ ئامادەکردنى بۆ قۆستنەوەى لە زووترین کات، نووسەر ئەو کەرتانەى دیارى کردووە کە ئەنقەرە لە وەبەرهێنان رۆڵى باڵاى تێدا هەیە.
ئەمڕۆ ئێران روبەروى ئاڵەنگەرى گەورەى ئابوورى لە کەرتەکانى فڕۆکەوانى و کشتى دەریایى و نەوت و ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیاى زانیارى و بانکى بۆتەوە.
ژووى بارزگانى ئێران رایگەیاند، کەرتى بیناسازیى و رێگەى خێرا و هێڵى ئاسنى و کەرتى خانووبەرە پێویستیان بە وەبەرهێنانى گەورە هەیە کە بڕەکەى بە یەک ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، کەرتى ئۆتۆمبێل بە تەنیا ساڵانە پێویستى بە هاوردەکردنى (50) ملیار دۆلارە.
کەرتى نەوت بە یەکێک لە کەرتە داڕوخاوەکان دادەندرێت، کێڵگەکانى بەسڕە و دەریاى قەزوین پێویستى زۆریان بە نوێکردنەوە و پەرەپێدانە، لەگەڵ باشکردنى شایستەیى دەرهێنانى نەوت.
دەرفەتە ئابوورییەکان
سەرەڕاى ئەوەى ئێران خاوەنى یەدەگى گەورەى نەوت و گازە، بەڵام ژێرخانىى سیستەمى هێڵەکانى هیچ نوێکردنەوەیەکى راستەقینەى بۆ نەکراوە، ئەوەش وایکردووە زۆر بە زەحمەت گازى سرووشتى بگاتە هاووڵاتیان.
بەنزینى ناوخۆیى تووشى دابەزینى کوالێت بووە، ئەوەش بۆتە هۆى بەزربوونەوەى پیسبونى ژینگە لە زۆربەى شارەکانى ئێران. مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکى ئێران دەڵێت، پێویستى وەبەرهێنان بە تەنیا لە کەرتى نەوت دەگاتە یەک تریلیۆن دۆلار.
ئەوەش تەنیا کەرتى نەوت نییە، بەڵکوو کەرتى وزە لە ئێران لەگەڵ سنووردارى بەکارهێنانى سەرچاوەکانى وزەى پاک تووشى قەیرانێکى گەورە بووە. هەڵسەنگدانى پێویستیی ئێران بۆ وەبەرهێنان لەو کەرتە لەنێوان (200 بۆ 250) ملیار دۆلارە، ئەوە جگە لەوە ئێران لە کەرتەکانى کەرستەى بیناسى و پیشەسازى پارچەکانى ئۆتۆمبێل و چنین و گەشتوگوزار و پێشەسازى خۆراک پێویستى بە وەبەرهێنانە.
کاتێک سەیرى ئەو وێنەیە دەکرێت، روون دەبێتە کە ئێران بەهۆى چڕى سەرچاوە سرووشتییەکان و چڕى دانیشتوانى جوگراقى دەرفەتێکى کەموێنە دەخاتە بەردەم وەبەرهێنەران، لە سایەى ئەو جەنگە ئابوورییە و پاشەکشەى جیهانى، ئێرانى خاوەن (90) میلیۆن هاووڵاتى دەبێتە جێگە بایەخى هەموو لایەک، هەرچەند بەگوێرەى مەرجەکان ئەمەریکا دەیەوێت تاکلایەنە مامەڵە لەگەڵ تاران بکات، بەڵام لە لایەنى تەکنیکى ئەوە ناکرێت.
لەدواى ئەگەرى هەر رێککەوتنێک ئەمەریکا هەوڵى وەبەرهێنان لە کەرتە گەورە دیاریکراوەکانى وەک سامانە سرووشتییەکان و فڕۆکەوانى دڵنیایى جۆریى و بانک دەدات، بەڵام ناتوانێت خواستى بازاڕى ئێران لە هەموو بوارەکان پڕ بکاتەوە، لێرەوە بایەخى تورکیا دێتە پێشەوە.
لە میانەى پەیوەندى باشى لەگەڵ ئیدارەى ترەمپ، تورکیا لە هەموو وڵاتان زیاتر سوود لەو دۆخە نوێیەى ئێران وەردەگرێت.
ئەنقەرە تواناى وەبەرهێنان و دابینکردنى پێویستی ئێرانى لە کەرتەکانى وەک بیناسازى و گەشت و گوزار و چنین و پێشەسازى ئۆتۆمبێل و ئامێرى رێگە و بان و گواستنەوە هەیە، ئەوەش ئەو بوارانەیە تورکیا لە سێ دەیەى رابردوو سەرکەوتنى گەورەى تێدا بەدەستهێناوە.
لێرەوە ئەو دەرفەتەى تورکیا دێتەپێشەوە کە ئەزموونێکى درێژ و پەیوەندى بازرگانى و کلتوورى بەهێزى لەگەڵ ئێران هەیە، ئەوەش تایبەتمەندیەکە ئەمەریکا لە (1979) پەیوەندى لەگەڵ تاران پچڕاندووە پێویستى بەو ئەزموونەى ئەنقەرە دەبێت.
تورکیا لە سێ دەیەى رابردوو تورکیا لە بوارەکانى بیناسازى و گەشتوگوزار و پیشەسازیى چنین و ئامێرى رێگە و بان تواناى دابینکردنى پێویستییەکانى بەشێکى زۆرى بازاڕى ئێرانى هەیە.
هەروەک بڵاوبوونەوەى تورکەکان بە زمانى تورکى لە تاران و شارە گەورەکان ئاسانترە، ئەوەش خاڵێکى دیکەى هێزە پاڵپشتى دەرفەتى ئابوورى بۆ ئەنقەرە دەکات، هەروەک لەدواى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییەکان بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا راهاتوون، کە واى کردووە پەیوەندییە بازارگانى و کلتوورییەکان لەنێوان هەردوو گەل ئاسانتر بێت، تەنانەت ئەگەر واشنتن کەرتە گەورەکانى (نەوت و فڕۆکەوانى و بانک)یش قۆرغ بکات، پێویستى بە هاوبەشێکى هەرێمى هەیە بۆ بەڕێوەبردنى کەرتە مامناوەند و بچووکەکان، لێرەوە تورکیا دێتە پێشەوە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەى دانوستاندنەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ئەنجامى یەکلاکەرەوە، پێویستە تورکیا بە چڕى چاودێرى ئەو دانیشتنانە بکات خۆى بۆ جووڵەى خێرا ئامادە بکات، بۆ قۆستنەوەى ئەو دەرفەتەى لەبەردەست، ئەوەش لە رێگەى بەکارهێنانى توانا سیاسى و ئابوورى و کلتوورییەکان، بۆ بەدەستهێنانى زۆرترین سوود.
دەستپێکردنەوەى دانوستاندنە ئەتۆمییەکان
لە (12/ نيسان/ 2025) تاران و ئەنقەرە گەڕانەوە یۆ دانوستاندن لەسەر دۆسیەى ئەتۆمى، ئەوەش بووە مایەى سەرسوڕمانى فراوانى هەردوو لا، لەو کاتەدا پێشبینییەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە ترەمپ دۆخەکە دژ بە ئێران بەرەو ئاڵۆزى دەبات، لەوانەشە هێرش بکاتە سەر کورە ئەتۆمییەکان بە شێوەیەکى دراماتکی ئاراستەکە گۆڕا و گفتوگۆکان دەستیان پێکردەوە.
سەر لەنوێ کەناڵەکانى پەیوەندى کرانەوە، بیرۆکەى دانوستاندن لەنێوان هەردوولا زۆر دووربوو، بە تایبەت بەهۆى ئەوەى ترەمپ پێشتر فەرمانى کوشتنى قاسم سلێمانى، فەرماندەى سوپاى پاسدارانى دەرکرد بوو، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئێران بە پیاوکوژ ناوى ببات.
ئەوەشى لەو پڕۆسەى دانوستاندنە جێگەى ئاوڕلێدانەوە بوو، ئێران جەختى لەسەر ئەوە دەکردەوە کە چالاکى ئەتۆمى مایەى گفتوگۆ نییە، بەڵام لەپڕ پێشنیاکى راستەوخى لەیەن ترمپەوە بەروروو دەبتەوە، کە پوختەى پێشنیارەکە ئەوەیە، ئەگەر ئێران هەموو چالاکییە ئەتۆمییەکانى رابگرێت، ئەوا جیهان دەرگاکانى بۆ دەکاتەوە، بەوەش ئەو پێشنیارە جیاواز بوو لە هەموو هەڵوێستە کلاسیکیەکانى ئەمەریکا کە کاریگەرى لەسەر خێراکردنى گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان هەبوو.
بۆ تێگەیشتن لەو گۆڕانکارییە پێویستە بگەڕینەوە بۆ رێککەوتنى (2015) کاتێک ئێران رێککەوتنى لەگەڵ کۆمەڵەى (5+1) کە پێنج ئەندامە هەمیشیەکەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە پێکهاتووە لە (ئەمەریکا، فەرەنسا، چین، رووسیا، ئەڵمانیاش)
کاتێ ئێران کەوتە ژێر فشارێکى قوورسى ئابوورى، ژێرخانەکەى لاواز کرد، ئابوورییەکەى ماندو کرد، تووڕەیى ناوخۆیى زیاد کرد، گەڕانەوە بۆ رێککەوتن هەندێک هێواى زیندووکردەوە، کە دۆخەکە باشتر دەبێت، بەڵام زۆر بەخێرایى سیاسەتى واشنتن گۆڕا، چونکە ترەمپ پێیوابوو رێککەوتنى ئەتۆمى میراتێکى شکستخواردووى ئیدارەى بارک ئۆمابایە، ئەمەریکا سازشکى بەبێ بەرانبەرى کردووە.
لەدواى رێککەوتن هەندێک سزا لەسەر ئێران هەڵگیرا، کۆمپانیا ئەوروپى و ئاساییەکان گەڕانەوە بازاڕەکانى ئێران، بەڵام ئەمەریکا هیچ شتێکى دەست نەکەوت شایەنى باسکردن بێت، تەنانەت لە میانەى سیاسەتەکانى تاران قەدەغەى سەر بەرهەمە ئەمەریکییەکانى لەسەر خاکى وڵاتەکەى توندتر کرد.
بۆیە لە دیدى ترەمپ لادانى هەندێک سزا تواناى دارایى ئێرانى بۆ پاڵپشتى گرووپە چەکدارەکان بەبێ هیچ کۆتێک بەهێز کرد، ئەوەش بووە هۆى زیادبوونى هەژموونى هەرێمى، کە واشنتن ئەوەى بە هەڕەشەى راستەوخۆ دەزانى بۆ سەر بەرژەوەندى خۆى هاوپەیمانەکانى.
دوو ڕیان
دواى هەڵبژاردنەوەى ترەمپ وەک سەرۆکى ئەمەریکا لە (2024) پێشنیارێکى نوێ بۆ تاران کرد، بەراورد بە ئاراستەى دیپلۆماسى کلاسیکى جیاواز بوو، لەبرى رەوانەکردنى دیپلۆماسى فەرمى، یاخود بەرپرسێکى حکومى بۆ دانوستاندن، ترەمپ ستیڤ ویتکۆف، بزنسمانى نێردەى تایبەتى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران رەوانە کرد.
پەیامەکەش روون و راشکاو بوو، کە داواکارى گفتوگۆی سیاسى درێژخایەن نییە، بەڵکوو رێککەوتنێکى راستەوخۆى بارزگانییە: دەستبەردارى پڕۆژەى ئەتۆمى بن، دەرگاى بازرگانیتان لەگەڵ دەکەینەوە.
لە (12/ نيسان/2025) لەسەر ئەو بنەمایە دانوستاندن دەستى پێکرد، لەبرى گفتوگۆ لەسەر سیاسەتى کلاسیکى و ئاسایشى ئەتۆمى بە تەنیا، ئابوورى تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکان بوو، چونکە سەرۆکى ئەمەریکا بە تەواوى درکى بەو توانا گەورە ئابوورییەى ئێران کردووە، بۆیە سوور بوو لەسەر دوورخستنەوەى یەکێتى ئەوروپا و هەر لایەنێکى دیکەى نێودەوڵەتى لەسەر مێزى گفتوگۆکان، ئەوەش هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنان دەرفەتى وەبەرهێنان لە ئێران بە تەنیا.
دواى ئەوەى ئەمەریکا لە (2015) هەستى کرد، هەموو لایەک لە سووککردنى سزاکانى سەر ئێران سوودمەند بوون تەنیا خۆى نەبێت، ئەوجارە بڕیارى دا هەمان هەڵە دووبارە نەکاتەوە.
لەبەرانبەدرا ئابوورى ئێران دواى ساڵانێکى زۆر لە سزا و گۆشەگیرى کەوتۆتە لێوارى داڕوخان ئەوەش لە سایەى گۆشەگیرکردنى بانکى وێرانبوونى ژێرخانى.
دۆخى ئابوورى کۆمەڵگەى ئێرانى ماندووکردووە، پێشى وایە پەیامى نوێى ئەمەریکا بە دەستبەرداربوونى تەواو لە پڕۆگرامى ئەتۆمى دەستکەوتى گەورەى ئابوورى دەبێت، بۆیە ئەو پێشنیارە هەڵگرى دووڕیانێکى راستەقینەى نوێیە بۆ ئێران، کردنەوەى دەرگا بەرووى وەبەرهێنانى فراوانى ئەمەریکا ئەو گوتارەى لە (1979) هەیەتى بە تەواوى کۆتایی پێ دەهێنێت، کە لەو کاتەوە ئەمەریکاى وەک شەیتانى گەورە وێناکردووە، بۆیە هاوبەشى ئابوورى لەگەڵ واشنتن بنەما شەرعییەکانى سیاسەتى ناوخۆى ئێران کۆتایی پێدەهێنێت.
ئەمڕۆ سەرکردایەتى ئێران لەبەردەم دوو بژاردەى قورسن، یا قبووڵکردنى پێشنیارى ئەمەریکا بووژاندنەوەى ئابوورى، یاخود بەردەوامى لە ئاراستەى ئێستا لەگەڵ هەڵگرى مەترسى داڕوخانى لەسەرەخۆ و گۆشەگیرى زیاترى نێودەوڵەتى.
دانوستاندنەکانى ئێستاى تاران و واشنتن دەگای نوێ بۆ جیهان دەکەنەوە، بەڵام تورکیا دەتوانێت بەهێزەوە لە پەنجەرەیەکى زێڕین بە هێزەوە بچێتە بازاڕەکانى ئێران، بۆیە لەسەریەتى بە وردى چاودێرى ئەو گۆڕانکارییانە بکات، کۆمپانیا و دامەزراوەکانى بۆ سوودوەرگرتنى خێرا ئامادە بکات، چونکە بۆ ئەوەى لە رێککەوتنێکى چاوەڕوانکراو پێویستە ستراتیژێکى گشتگیر دابنێت بۆ قۆستنەوەى ئەو دەرفەتە مێژووییە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment