رێزان شێخ دلێر: ئەم هەوڵە سەرکەوتوو نابێت دیمانە و راپۆرت

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

بە پێی راگەیاندنەکان، ژنە کاندیدەکانی براوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە ژمارەیان( 79)کەس دەبێت بەنیازن فراکسیۆنێکی تایبەت بە ژنان لەناو پەرلەمانی عیراق پێکبهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن داکۆکی زیاتر لە مافەکانی ئافرەتان بکەن. چالاکوان و ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان رایوایە کە"سەرکەوتوو نابن".

ئەمڕۆ (27/تشرینی یەکەم/ 2021) ڕێزان شێخ دلێر، سەبارەت بەو هەوڵەی کە ئافرەتانی براوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خەریکن لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گوتی" جارێ ئەوان سەرکەوتوو نەبوون. ئەوە تەنیا قسەکردنە چونکە هێشتا سوێندیان نەخواردووە ئەوانە هەمووی لەدوای سوێندخواردنەوە دروست دەبێت، ساڵانی پێشوتریش بەهەمان شێوە بوو، بابەتێک نییە کە پێکهێنانی فراکسیپنێک بێت، یاخود گردبوونەوەی پەرلەمانیان هەبووە لە خولى پێشوودا، بەڵام ئەمە هەمووی هەتا ئەوەندە سوودی هەیە کە حزب تەداخول نەکات، ئەرکی هەموویانە بەزۆری ئەو ژمارانەشی کە دەرچوون لە حزبەکانەوە دەرچوون، لەبەر ئەوە یەکەم شت ئەوان ئینتیمایان بۆ حزبەکەیانە دواتر بۆ ئەو تۆڕەی کە لە پەرلەمان دروست دەبێت چونکە لە دوو خولی ڕابردوو کە خۆم پەرلەمانتاربووم، ئەم تۆڕ و گردبوونەوەیە، نەیتوانیوە تەنانەت یاسایەک دەربکات کە لە سودی ژنان بێت".

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە(10)ئەم مانگە بەرێوە چوو زیاتر لە (900) کاندیدی ژن بەشداربوون بە پێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، تا ئێستا (79)کاندیدی ژن براوەن ئەوەی جێی سەرنج بێت (58ک)ەس لەوان لەدەرەوەی کۆتا بەدەنگی خۆیان سەرکەوتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین