مەسرور بارزانى: داعش هەڕەشەکى سەرەکییە بۆ سەر ئاسایشى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەدووەم ڕۆژى دیدارى مێرى ڕایدەگەیێنێت، کابینەکەى رووبەڕووى چەندین ئاڵنگارى بۆتەوە و دەشڵێت، ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وامین و گەندەڵی کەمبووەتەوە و کار بۆ لە رەگەوە دەرهێنانی گەندەڵی دەکەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (27/تشرینى یەکەم/2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دیدارى مێرى لە هەولێر، لە میانى بەشداریکردنى لە پانێلێکى ئەو دیدارە ڕایگەیاند، كاتێك ئێمه‌ ئه‌ركی ئه‌و كابینه‌یه‌مان له‌ئه‌ستۆ گرت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئالنگاری بووینه‌وه‌، لەوانە بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش، ئێمه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وام بووین.

سەبارەت بە کەرتى کارەبا لە هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکوومەتى هەرێم ڕاشیگەیاند، توانیومانه‌ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش به‌ هاووڵاتییان زیاد بكه‌ین.

لە دیدارى مێرى، مەسرور بارزانى لە بارەى ساغکردنەوەى گەنمى جووتیاران ئاماژەوەى بەوەکرد، کە ئێستا سایلۆکانی کوردستان دەتوانن ساڵانه‌ (585) هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرن و دەشمانەوێت هانی جوتیاران بدەین بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان دەشڵێت، لە سەردانەکانم بۆ دەرەوە کارمان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمە ناوخۆییەکان کردووە.

مەسرور بارزانى، لەسەر مەترسییەکانى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش لەناوچەکە، گووتیشى، داعش هەڕەشەیەکی سەرەکییە بۆسەر ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەروەها کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لیوا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ دروست ده‌كرێن و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین