دەزگاى چاودێر: ژەهرخواردکردنى مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکانەوە یەکلاییکرایەوە و ڕاستە کوردستانی

نوچەنێت:

ژەهرخواردکردنى مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى، بەپێى هەواڵێکى ناوەندى چاودێر پشتڕاست دەکرێتەوە و دەشڵێت، "ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە."

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (27/تشرینى یەکەم/2021)، لاپەڕەى پەیجى دەزگاى چاودێر لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبوک، کە سەر بە دەزگاى چاودێرە و نزیکە لە مەلا بەختیارەوە، لە نووسینێکدا دەڵێت، "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرلینەوە دراونەتە سایتی چاودێر، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی باش و جێگیرە."

لە بارەى هەواڵى ژەهرخواردنى مەلا بەختیار دەشڵێت، "بەپێی زانیاریەکانی چاودێر، بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین