ئۆپێك پشكى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى عێراقى دیارى كرد کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رێكخراوى ئۆپێك پشكى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى عێراقى بۆ مانگى داهاتوو "كانوونى یه‌كه‌م" دیارى كرد، كه‌ چوار ملیۆن و 237 هه‌زار به‌رمیله‌ له‌ رۆژێكدا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شه‌شى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رێكخراوى ئۆپێك له‌ خشته‌یه‌كدا بڕى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى وڵاتانى له‌ مانگى داهاتوودا دیارى كردووه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ عێراق ده‌توانێ له‌ مانگى داهاتوو "كانوونى یه‌كه‌م" رۆژانه‌ چوار ملیۆن و 237 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.

ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌م مانگه‌ 44 هه‌زار به‌رمیل زیاتره‌، چونكه‌ عێراق له‌م مانگه‌دا رۆژانه‌ چوار ملیۆن و 193 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سعوودیه‌ و رووسیایش رۆژانه‌ 10 ملیۆن و 180 هه‌زار به‌رمیل دیارى كراوه‌ .

له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆڕۆنا وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان سنووردار بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وت جێگیر بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین