ئەمڕۆ یەکێتى لەگەڵ گۆڕان کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە، ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنەوەى گۆڕان ئامانجى کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پرسى دەستوورى هەرێمى کوردستان تاوتوێدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتى تشرینى دووەم (2021)، نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە خەندانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەى یەکێتى و گۆان لەسەر پێشنیارى یەکێتییە بۆ مەسەلەى  پرسی یەکڕیزی کورد لەبەغدا، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و تاوتوێکردنى پڕۆژەیاساى دەستوری هەرێمی کوردستان.

نزار مەحمود ئاماژە بەوەدەکات، کۆبوونەوەکەى یەکێتى  و گۆڕان لەسەر ئاستی جڤاتی نیشتیمانی و رێکخەری ژوورەکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەبێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، یەکێتى و گۆڕان بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى (10)ى ئۆکتۆبەرى عێراقییان کرد، کە تێیدا یەکێتى (17) کورسى بەدەستهێنا، ئەمە لە کاتێکدا گۆڕان هیچ کورسییەکى لە پەرلەمانى عێراق بەدەست نەهێنا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین