دەروازەى باشماخ لەسەر پشکنینى کۆرۆنا چەند رێنماییەکى نوێ دەردەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11)ى تشرینى دووەم (2021)، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، چەند ڕێنماییەک بڵاوکردەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەى سەردانى ئێران دەکەن و گەڕانەوەیان لەو وڵاتە بۆ هەرێمى کوردستان.
سەبارەت بەو هاووڵاتیانەى لە هەرێمى کوردستانەوە سەردانى ئێران دەکەن، ئەگەر هەردوو ژەمى ڤاکسینى وەرگرتبێت پێویست بە هیچ جۆرە پشکینینێکى دیکە ناکات و تەنها کارتى ڤاکسینەکە لەگەڵ خۆى هەڵدەگرێ.
دەروازەى نێودوڵەتى باشماخ لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتى گەرانەوەى هاووڵاتییان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمى کوردستان "به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی و نه‌خۆشانی شێر په‌نجه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌ر ناگیرێت."
دەقى رێنماییەکانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ:
بۆبه‌رچاو ڕوونی هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ری وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن به‌ڕێگه‌ی وشكانی له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه
یه‌كه‌م: له‌كاتی ڕۆشتندا
ــ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك هه‌ردو دۆزی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئه‌نجام دابێت ئه‌وا پێویست به‌پشكنین ناكات . واته پێویست ناكات هیچ جۆره پشكنینێك له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات ته‌نها به‌كارتی ڤاكسینه‌كه سه‌فه‌رده‌كات و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادات و پێویستی به‌پشكنین نابێت
ــ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ڤاكسینی پێكوته‌ی كۆرۆنای له‌خۆی نه‌دابێت ئه‌وا پێویسته پشكنینی PCR پێبێت
ــ پشكنینی PCR نه‌خۆشخانه‌ی تاهیر علی والی به‌گ و نه‌خۆشخانه‌ی علی ناجی بۆماوه‌ی 48 كاتژمێر كاری پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی بێت ئه‌واله‌كاتی هاتنه‌وه‌دا پشكنینی بۆ ئه‌نجام نادرێت و ته‌نها ڕێگه پێدانی بۆ ده‌كرێت واته هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نادات .
ــ سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی تر ته‌نها بۆ سه‌فه‌ر كردن به‌كار دێت ئه‌ویش ده‌بێت 48 كاتژمێر زیاتری به‌سه‌ردا تێنه په‌ڕی بێت واته له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌بێت دوباره پشكنین بكاته‌وه‌و كه‌بڕه‌كه‌ی 40چل هه‌زار دیناری لێوه‌ر ده‌گیرێت
ــ هه‌رهاوڵاتیه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنای به‌كارنه‌هێنابێ به‌و پشكنینانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌و ڕێكارانه ده‌توانێت سه‌فه‌ری وڵاتی ئێران بكات .
دووه‌م: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان
ــ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنای به‌كارهێنا بێت پشكنینی بۆناكرێت و ته‌نها ڕێگه‌پێدانی بۆده‌كرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی لێوه‌ر ناگیرێ.
ــ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی و نه‌خۆشانی شێر په‌نجه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌ر ناگیرێت.
ــ ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌وڵاتی ئێران ده‌خوێنن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان لێ وه‌ر ناگیرێت به‌مه‌رجێك به‌ڵگه‌یان پێبێت بۆسه‌لماندنیان كه‌خوێندكارن یان ئیقامه‌ی خوێندن یان باجی خوێندكاری پێبێت.
ــ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ پشكنینیان بۆ ئه‌نجام نادرێت و ته‌نها ڕێگه‌پێدانیان بۆ ده‌كرێت واته هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناده‌ن.
ــ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌وڵاتی ئێران پشكنینی PCR ده‌كه‌ن و كه‌متر له 48كاتژمێری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی بێت به‌مه‌رجێك پشكنینه‌كه‌یان معتبر و باوه‌ڕپێكراو بێت پشكنینیان بۆئه‌نجام ناده‌ینه‌وه‌و ته‌نها ڕێگه پێدانیان بۆ ده‌كه‌ین واته هیچ بڕه باره‌یه‌ك ناده‌ن .
ــ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ڤاكسینیان نه‌كردووه‌و پشكنینیان پێنیه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا یان هاوڵاتیانی ئێرانی كه‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه ن پشكنینیان بۆئه‌نجام ده‌ده‌ین وبڕی 40هه‌زار دیناریان لێ وه‌ر ده‌گیرێت .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment