مەسرور بارزانى: کاردەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتى هاووڵاتییانمان لە سنوورەکانى ئەوروپا کوردستانی

نوچەنێت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەربارەى ڕەوشى کۆچبەرانى کورد لە لەسەر سنوورى پۆڵەندا و بێلارووس نیگەرانى خۆى دەردەبڕێت و دەشڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکانم لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیان.

ئەمشەو (14)ى تشرینى دووەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتى، "نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان."

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، "زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان."

لەسەر دۆخۆى پەنابەرانى کورد لە پۆڵەندا دەشڵێت، "باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌. ئه‌وان له ‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین