تا ئێستا کچانی ئیزیدی قەرەبوو نەکراونەتەوە
لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
یاسای ژمارە (8) ساڵی 2021 کە بە یاسای کچانی رزگاربووی ئێزیدى لە پەرلەمانی عێراق لە یەکی ئاداری ئەمساڵ پەسەندکراوە، دواتریش لە (8) ى مارس لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق واژووکراوە، ئەو کات لە میدیای فەرمی عێراق وەک دیارییەکی کۆماری عێراق بە کچانی ئێزیدی وەسف کراوە، کەچی تا ئێستا ئەو یاسایە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاساکە لە 13 مادە پێکهاتووە لە مادەی 10دا بڕگەی دووەم ئاماژە بەوەکراوە دەبێت لە ماوەی 90 رۆژ دوای پەسەندکردنی داواکارییەکان ئەو کەسانە قەرەبوو بکرێنەوە کەچی تا ئێستا هیچ ژنێکی ئێزیدی قەرەبووکردنەوەی وەرنەگرتووە. لە مادەی 12 یشدا جارێکی تر دووپات لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 90 رۆژدا رێنمایی تایبەت دەربکات.
جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایە نەوەک تەنیا کۆمەڵگهی ئێزیدی نیگەران کردووە، بەڵکو رێکخراوە جیهانییەکانیشی هێناوەتە دەنگ، لەوانە (رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی- ئهمنیستى) لە دووی ئەم مانگە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی راپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە تێیدا رەخنەی لە یاساکە گرتووە، لە سەرەتای راپۆرتەکەدا هاتووە، دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق کۆششی زیاتر بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستی هەر رزگاربوویەکی دەستی داعش جا کچ بێت یا کوڕ، بە تایبەتیش بۆ ئەو منداڵانەی کە لە ئەنجامی توندوتیژی سێکسی لەدایکبوون ئەمنیستی دەشڵێت، "دەسەڵاتدارانی عێراق لە دانانی میکانیزم و پرۆسەکە کەمتەرخەمی دەنوێنن".
نۆ مانگ بهسهر دهرچوونى یاساكه تێپهڕیوه
وهك دهردهكهوێت ئهندامانى كۆمهڵگهى ئێزیدیش له جێبهجێنهكردنى ئهو یاسایه نیگهرانن، خەیری بۆزانی بەرپرسی کاروباری ئێزیدی لە ئەوقاف، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت رایگەیاند، "بابەتی قەرەبووکردنەوەی ئێزیدیەکان تا ئێستا نەکراوەتەوە، تا ئێمە بتوانین قسەی لەسەر بکەین نە حکومەتی عێراق نە هیچ لایەنێک قەرەبووی ئێزیدییەکانی نەکردۆتەوە، نە قەرەبووکردنەوەی ماددی نە مەعنەوی هیچیان دیار نییە، مەعنەوییەکەش ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ کەسێک نەدراوەتە دادگا، هیچ دادگایەک دانەنراوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە حکوم بکرێن، جارێ ئەوە گەورەترین هەنگاوە بۆ ئێمە کە پێویستە بکرێت و نەکراوە بۆمان، ئیتر قەرەبووکردنەوەی خەڵک و ئاوەدانکردنەوە ئەوەش تا ئێستا نەکراوە"
حوسێن قایدی بهڕێوهبهرى نووسینگهى رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزیدى، بۆ نوچە گوتی، "ئێمە داوا دەکەین کە هەموو ئێزیدییەکان قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە ئەوە ماوەی حەوت ساڵە لەژێر خێمەدا دەژین، وەکو پێداویستی هەموو شتێکیان پێویستە، چونکە هەموو سەروەت و ماڵیان لەناو چووە، گرنگە و پێوسیتە بە زووترین کات قەرەبوو بکرێنەوە، پێویستە لە یاسادا رەچاوی بارودۆخی خەڵکی ئێمە بکرێت لە هەموو روویەکەوە، چ لایەنی قەرەبووکردنەوە بێت یا هەر لایەنێکی تر بێت".
سعود مستە پارێزەرى ئێزیدى دەربارەی ئەو یاسایەی کە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزیدییەکان دەرچووە بۆ نوچەنێت دەڵی، "ئەوە یاسایەکی زۆر باشە بۆ قەرەبووکردنەوە تەنیا بۆ ژنی رزگاربووی دەستی داعش و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە رزگاربووی دەستی داعشن لە کۆمەڵکوژی داعشدا رزگاریان بووە، بەڵام گلەییمان ئەوەیە تا ئێستا ئەو یاسایە جێبەجێ نەکراوە و هیچ دیار نییە".
دەربارەی ئەو منداڵانەی لە توندوتیژی سێکسی لەدایکبوون سعود مستە گوتیشی، "ئەوە کێشەی یاسایی هەیە، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئاینی و زۆر کێشەی هەیە، لە رووی یاساییەوە ئەو منداڵانە بە موسڵمان ئەژمار دەکرێن چونکە باوکیان موسڵمانە لە یاسای عێراقیش ئۆتۆماتیکی دەنوسرێت موسڵمان، ئەوە بۆچوونی شەرعی جڤاتی رۆحانییە بڵاوی کردۆتەوە کە ئێزیدی ئەو کەسەیە کە لە دایک و باوکێکی ئێزیدی بێت و تەواو، لەناو موسڵمانیش بۆچونی شەرعی هەیە کە ژنی موسڵمان نابێ شوو بە غەیرە موسڵمان بکات، لەناو موسڵمانیش بۆچوونی روون و ئاشکرا هەیە، ئەوەش شەرمی تێدانییە ئەوە ئاینه، ئێزیديش ئەو کەسەیە کە لە دایک و باوکێکی ئێزیدی بێت، و جڤاتی ڕۆحانی داوای لە رێکخراوی نێو دەوڵەتی کردووە کە هاوکاری مرۆی ئەو دایک و منداڵانە بکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment