په‌رله‌مانتاران داواى پێداچوونه‌وه بۆ دۆسیه‌ى سزادراوه‌كانى بادینان ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
هه‌ر له نامه‌كه‌دا بڕیارى سزادانى ئه‌وان كه دوێنێ له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رچووه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌وه وه‌سف ده‌كرێت كه "له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه"
ده‌قى نامه‌كه‌ى 31 په‌رله‌مانتاره‌كه:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان)
دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاووڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو كه ئه‌م هاووڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكه‌ن‌و ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیارى دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچوونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو!
هه‌ربۆیه ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كه‌س‌و كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه، هەروەها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كى تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست‌و بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی.
3. عەلی حەمەساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی.
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسکەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان کانی کوردەیی.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. کاروان گەزنەیی.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زکری زێباری.
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی.
17ى شووباتى 2021 - هەولێر
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment