ڕێواز فایەق: هێزە سیاسییەکان بڕیار لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کاتى سەردانیکردنیان بۆ لای هێزە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕاشکاوى پێیانگووتوون، دەستوور گرنگ نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دەزگاکانى ڕاگەیاندن، کە وا بڕیارە لەم نزیکانە بڵاوببێتەوە، لەسەر پرسى دەستوورى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، ناکۆکى هێزە سیساییەکان وایکردووە تا ئێستا نەبینە خاوەنى دەستوورى خۆمان.

دەشڵێت، پێشتر هەموو هێزە سیاسییەکان رێککەوتن لەم خولە دەستوور تیپەڕێت بەڵام زۆر لایەن پەشیمان بوونەتەوە.

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەربارەى پەسندکردنى ڕەشنووى دەستوورى هەرێمى کوردستان لەم خولەى پەرلەمان دا گووتیشى، من خۆم رەشبین نیم بەوەی کە ئەم خولەی پەرلەمان نەتوانێت دەستوور تێپەڕێنێت، بەڵام لە بەردەم ئاڵنگاریی زۆرداین و داوا لە هیزە سیاسییەکان دەکەم بۆ پرسی نوسینەوەی دەستوور بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

سەبارەت بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا دەڵێت، دەبێ کۆمیسیۆن کاربکرێتەوە و لەدەرەوەی پەرلەمان رێککەوتنی سیاسیی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چونکە دواجار هێزە سیاسییەکانن کە بڕیار لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین