سەرۆکایەتیى شارەوانی هەولێر: ئەوەی ئێمە کردوومانە لە جیهان وێنەی نییە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، جیا لەوکاتانەی کە بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی گەرەکەکان دیاریکراوە کراون، شارەوانی خزمەتگوزاری (14) کاتژمێری هەیە، کە بەوتەی ئەو، "ئەمجۆرە خزمەتگوزارییە لە جیهان وێنەى نییە."

ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینی دووەمی (2021) ،سیامەند کەریم، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر،  لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گووتى، "هیچ شوێنک نییە لە هەولێر ئۆتۆمبێلى کۆکردنەوە زبڵ نەگەڕێت، ڕۆژێک نا ڕۆژێک لە هەموو گەرەکەکان زبڵ کۆ دەکرێتەوە."

سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر ئەمساڵ خزمەتگوزارییەکى نوێى ڕاگەیاندووە، هەر شەش شارەوانییەکەى هەولێر خزمەتگوزاری (24)کاتژمێرى بێ بەرامبەریان هەیە، سیامەند کەریم ڕاشیگەیاند، "بۆ نموونە هاووڵاتییەک کاتێ پرسە یان بۆنەیەکى هەیە، زبڵ و خاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە لەبەردەم ماڵەکەى دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات،  بە ماوەیەکی کەم خۆڵ و خاشاکەکان کۆ دەکرێتەوە، لە هیچ ولاتێکی جیهان وێنەى نییە، بەڵام ئێمە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیيان ئەم خزمەتگوزارییەمان داناوە."

وتەبێژى سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر زیاتر روونی کردەوەو دەڵێت، "لە بارودۆخی ئاسایی  رۆژ نا رۆژێک زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، جگە لە گەڕەکەکان،  تەواوی بازاڕەكانيش هەموو رۆژێک پاک دەکرێنەوە." 

سیامەند کەریم، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ژمارە تەلەفونى شارەوانییەکان، "لەهەر كەموكوڕيیەك ئاگادارييان بكەنەوە و ئەوانيش بەدواداچوونى بۆ دەكەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین