ڕاپرسییەك بۆچوونی ئەمەریکیییەکان لەسەر داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین ئاشکرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی ڕاپرسییەکی ئۆنڵاینی رۆیتەرز و ئیپسوس کە (4,385) هاووڵاتی بەشدارییان تێدا کردووە (80٪) دیموکراتەکان و (41٪) کۆمارییەکانی هاووڵاتییانی ئەمەریکا دەڵێن، "پێویست و گرنگە ئەمەریکا دان بنێت بە دەوڵەستی فەڵەستیندا".

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/22) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، لە دوایین ڕاپرسی رۆیتەرز و ئیپسوس دەردەکەوێت زۆرینەی ئەمریکییەکان کە (80٪) دیموکراتەکان و (41٪) کۆمارییەکان بەشدار بوون بۆچوونیان وابووە کە دەبێت ئەمریکا دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێت.

ئەنجامی ڕاپرسییەکە ئەوە دەردەخات کە (59٪) بەشداربووان پشتگیری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەکەن، (33٪) دژایەتی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەکەن و (%8) بڕیاریان نەداوە یان وەڵامی ڕاپرسییەکەیان نەداوەتەوە".

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین وڵات وەک بەریتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا و ئوسترالیا بە فەرمی دانیان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا دانا و ڕایانگەیاند، "ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشلکارییە مرۆییەکان و پێویستە هاووڵاتییانی سڤیل نەکرێتە ئامانج و دۆخی مرۆیی خراپی فەڵەستین کۆتایی بێت".

دوای زیاتر لە دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، مانگی ئەیلوولی (2025) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیارێکی بۆ ڕاگرتنگی جەنگەکە، ئازادکردنی زیندانیان و گۆڕینەوەی دیلەکان پێشکەش کرد، حەماس و ئیسرائیل دەستیان بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پێشنیارەکە کرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین