له‌ یه‌ك ده‌روازه‌وه‌ ئێران ملیۆن تۆن شتومه‌كى هه‌نارده‌ى عێراق كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى گومركى پارێزگاى ئیلام، ئاشكراى ده‌كات ته‌نیا له‌ ده‌روازه‌ى میهرانه‌وه‌ ئه‌مساڵ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن تۆن شتومه‌ك ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌.

روحوڵا غولامى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى گومرك له‌ شارى ئیلام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى تشرینى دووه‌م رایگه‌یاند، له‌ ئادارى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا له‌ ده‌روازه‌ى میهرانه‌وه‌ ملیۆنێك و 31 هه‌زار تۆن شتومه‌ك به‌ به‌هاى 524 ملیۆن دۆلار ره‌وانه‌ى عێراق كراوه‌ و ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 140% زیادى كردووه‌.

غولامى روونیشى كردووه‌ته‌وه روژانه‌ نزیكه‌ى 400 تا 600 بارى شتومه‌ك له‌ سنووره‌كانى ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق هه‌نارده‌ ده‌كرێن، ته‌نیا ئه‌مساڵ له‌ ده‌روازه‌ى میهران دوو هه‌زار بار ره‌وانه‌ كراون.

به‌ڕێوه‌به‌رى گومركى ئیلام ده‌شڵێ، "كه‌ره‌سته‌ى بیناسازیى و ئامێره‌كانى ناوماڵ و به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كان و پلاستیكییه‌كان و شووشه‌ و میوه‌ و سه‌وزه‌ گرنگترین ئه‌و شتومه‌كانه‌ن كه‌ ره‌وانه‌ى عێراق كراون".

عێراق به‌ گه‌وره‌ترین بازاڕى شتومه‌كى ئێرانى داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌ست بخاته‌ ناو سیاسه‌تى عێراقه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین