ئەمڕۆ یەکەم کاروانى کۆچبەرانى کورد لە بێلارووس دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى هێڵى ئاسمانیى عێراقى دەڵێت، ئەمڕۆ (300) هاووڵاتیی عێراقى لە بێلارووسەوە بگەڕێندرێنەوە هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەم (2021)، حوسێن جەلیل، گوتەبێژی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە فڕۆکەیەکی گەورەی جۆری بۆینگ (300) کۆچبەری عێراقی لە بێلاڕووسەوە بگەڕێنێتەوە بۆ هەولێر و بەغدا، فڕۆکەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەنیشێتەوە و دواتر دەچێتە بەغدا.

 ئەو کۆچبەرانى ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و بەغدا، کورد و عەرەبى تێیدایە، ئارەزوومەندانە ناوى خۆیان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەى بێلارووس بەجێبهێڵن.

هاوکات وتەبێژی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاماژە بەوەشدەکات،  جگە لەم گەشتەى ئەمڕۆ، پێشتر چوار گەشتى تریشیان ئەنجامداوە، بۆ ئەو عێراقییانەى لە وڵاتى بێلارووس گیریان خواردبوو، گەڕاێندراینەوە عێراق.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایاگەیاندوو، کە ئەوان لەسەر هێڵن لەگەڵ هەندێ وڵات بۆ ئەوەى هاونیشتیمانیانى خۆیان لەو وڵاتە بگەڕێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین