کتێبى (زاكرة الحروب وٲسرارها) لە پێشانگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب قەدەغە دەکرێ
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (20)ى تشرینى یەکەم (2021)، وەزارەتى ڕۆشنبیرى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە، کە کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی نمایشکراوە، بە ناوی (سلطان هاشم، زاكرة الحروب وٲسرارها) لە زیندان لەگەڵى ئەنجامدراوە."
وەزارەتى ڕۆشنبیرى روونیشدەکاتەوە، "پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە."
لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان رێگەنادەین هیچ شتێک کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت، بڵاوبکرێتەوە."
دهقی ڕاگەیێندراوى وهزارهتی رۆشنبیری حکوومەتى هەرێمى کوردستان:
پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە، کە کتێبێک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی نمایشکراوە، بە ناوی (سلطان هاشم، زاكرة الحروب وٲسرارها)، کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن "د. علی السعدی" سازدراوە.
لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجام درابێت، بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان رێگەنادەین هیچ شتێک کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت، بڵاوبکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/20
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment