وەزیرى دەرەوەى سوید گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید گه‌یشته‌ هه‌ولێر و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر له‌ لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، ئان لیندا، وەزیرى دەرەوەى سوید، دواى بەجێهێشتنى بەغدا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیى، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیى لێکرا.

وا بڕیارە ئان لیندا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێى چەند دۆسیەکى گرنگى هەرێمى کوردستان و  عێراق و ناوچەکە بکەن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ ئان لیندا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، لە بارەى کێشەى کۆچبەران لە سنوورەکانى نێوان پۆڵەندا و بێلارووس ڕاگەیاند، وڵاتەکەى پشتیوانى لە عێراق دەکات، لە پێناو پاراستنی سنورەكانی و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین