خۆپیشاندەران کۆمەڵێک دەزگای حزبی و حکومییان سوتاند کوردستانی

نوچەنێت

خۆپیشاندان گەیشتە کۆمەڵێک شار و شارۆچکەی تر لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئەم ئێوارەیە خۆپیشاندەران کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرونیان سوتاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە(24/تشرینی دووەم/2021 ) خۆپیشاندان لە کۆیە، راپەڕین و گەرمیان بەردەوام بوو. خۆپیشاندەران چەندین  بارەگای حزبی و حکومییان سوتاند..

کتێبخانەی گشتی، بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پیرەمەگرون ق مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە بەتەواوی سووتێندران.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان، گەیشتە چوارەمین رۆژ، لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابییانی دا بەڵام خۆپیشاندان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین