دابه‌زینى نرخى نه‌وت كاریگه‌ریى بۆ سه‌ر بودجه‌ى عێراق ده‌بێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت كاریگه‌رییه‌كانى دابه‌زینى نرخى نه‌وتى بۆ سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 ئاشكرا كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌م، جه‌مال كۆچه‌ر كاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى كاریگه‌ییه‌كانى دابه‌زینى نرخى نه‌وتى كرد له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 .

جه‌مال كۆچه‌ر پێیوابوو به‌ر له‌ هه‌موو شتێك دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان كاریگه‌رى به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان ده‌بێت له‌ عێراق، ئه‌و گوتى، "ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌ 80 دۆلار بووایه‌ ئه‌وا ئومێدێك بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌بوو، به‌ڵام كه‌ به‌ 72 دۆلار بێت ئه‌و ئومێده‌ نابێت".

ئه‌و روونى كرده‌وه‌ له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 13 دۆلار وه‌ك خه‌رجى ده‌ڕوات، بۆیه‌ ده‌بێت نرخى نه‌وت له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌ نزیكه‌ى 55 دۆلار له‌ بودجه‌ى نوێ بخه‌ملێنرێت، ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا بودجه‌كه‌ى عێراق گه‌وره‌ نه‌بێت و ناتوانرێت بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنى پرۆژه‌كان ته‌رخان بكرێت".

جیا له‌وه‌ به‌رهێنان، جه‌مال كۆچه‌ر پێیوایه‌ ناجێگریى نرخى نه‌وتك كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێـت كه‌ له‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌دا به‌شدار ده‌بن. 

دواى ده‌ركه‌وتنى چه‌ند گۆڕاوێكى نوێى كۆڕۆنا له‌ جیهان، نرخى نه‌وت به‌خێرایى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان داده‌به‌زێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین