فراکسیۆنی پارتی: داوای یاسایی تۆماردەکەین کوردستانی

نوچەنێت

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو دەڵێت: بە مافی خۆمانی دەزانین داوای لەسەر تۆماربکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/تشرینی دووەم/2021) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکدا دەڵێت"هەڤاڵێکی پەرلەمانتارمان وەک ئەرکی پەرلەمانی و لە چوارچێوه‌ی بەدواداچونی ورد- دا لە بارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵێک داتای بڵاوکردوەتەوە لە بەرامبەردا سەمیر هەورامی بە زمان و کوالێتییەکی نزم وەڵامی داوەتەوە".

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داهاتی سلێمانی نە پڕۆژەی پێ ئەنجام دەدرێت، نە دەدرێتە موچە و نە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت. 

دوای ئەم گفتوگۆیەیە هێڤیدار ئەحمەد، کۆمەڵێک پەرلەمانتاری یەکێتی و گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامیان دایەوە.

پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە وەڵامی سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی دەڵێت" قسەکەری جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، نووسینێکی بڵاوکردووەو لەبری ڕەتکردنەوە بە داتاو بەڵگە، تەشیهیرو زمانێکی کوالێتی نزمی بەکارهێناوە، بۆیە فراکسیۆنی پارتی وێرای رەتکردنەوەی سەرلەبەری قسەکانی ئەم قسەکەرەی جێگری سەرۆکی حکومەت، بە مافی خۆی دەزانێت داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماربکات".

پێشەوا هەورامی، هەر لەم رونکردنەوەیەدا دەڵێت"هەمیشە داوامان لەهەڤاڵانمان کردووە بە- بەڵگەو داتا زانیارییەکان بخەنە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و ئاستی نزم و زمانی نزم ئەو کەلتورە نییە کە ئێمەی پێ بناسرێتەوە، لەکاتێکدا سەرنج لەو کەس و بەناو پەرلەمانتارانە بدەیت بە ھەڵچوونەوە وەڵامی قسەکانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییان داوەتەوە، جگە لەوەی نەیانتوانیوە بەڵگەو زانیاریی و بەدواداچوونەکانی ئەو ڕەتبکەنەوە، لەهەمانکاتدا دیسان بەخوێندنەوەی وەڵامە لاوازەکانیان سەنگ و ئاستی خۆیان نیشانی هەموو لایەک دایەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین