لە کوردستان نزیکەی ٣٥هەزار کۆمپانیا هەن کوردستانی

نوچەنێت

بەرێوەبەری راگەیاندنی ژوری بازرگانی رایگەیاند: ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن، پاکتاو دەکرێن ئەوەی مۆڵەتی کارکردنی تەواو بوبێت ئەگەر داوابکات تازە دەکرێتەوە، ئەوەشی مایە پوچ بوبێت هەڵدەوەشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ( 1/کانونی یەکەم/2021) ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند"هەر کۆمپانیایەک کە دادەمەزرێت یەکەمجار دێتە لای ئێمە ناوەکەی و رێوشوێنەکان تۆمار دەکات دواتر دەروات بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان، لەوێ رێپێدانی کۆمپانیا وەردەگرێت و پەیوەندی بە ئێمەوە نامێنێت".

بەپێی ئاماری ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان، لە کوردستان نزیکەی ٣٥هەزار کۆمپانیا هەن، بەڵام رێژەکە بەردەوام لە گۆڕانکاریدایەو جێگیرنییە.

سەبارەت بە رێژەی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان، ئەسکەندەر محەمەد دەڵێت " رۆژانە کۆمپانیا هەیە ناو تۆمار دەکات و کۆمپانیا هەیە هەڵدەوەشێتەوە، بۆ نمونە ئەمڕۆ کۆمپانیا ناو تۆمار دەکات ئیتر دەبێت بە کۆمپانیا لە هەمان رۆژ دوو کۆمپانیا بریاری پاکتاو کردنیان تەواو بووە کۆتاییان پێ هاتووە، پاکتاو کردنی کۆمپانیاکانیش هەیە، هەر لەبەر ئەوە رێژەکە جێگیر نییە رۆژانە بە-بەردەوامی لە گۆرانکاریدایە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین