دە لە بەناوبانگترین ژنانی جیهان لە ٢٠٢٠ دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت

پێشتر ژنان وەک بەشێکی لاوازی کۆمەڵگا چاویان لێدەکرا، بەڵام لە سەدەی ٢١ دا، دۆخەکە بە توندی گۆڕاندا بەسەردا هات. لە ئێستا دا ژنان دونیا بەڕێوەدەبەن و ئەوان لە ناوەوەی خۆیان هێزی شەڕکردنیان بۆ مافی خۆیان هەیە. ئەوان توانایی بەڕێوەبردنی وڵاتێک یا بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆری بازرگانی خۆیان هەیە. 


لەم راپۆرتەدا دە لە ژنە یەکەمەکانی جیهان لە سالی ٢٠٢٠-تان پێ دەناسێنین.

 

١_ ئۆپرا وینفری

 ئۆپرا وینفری
 

ئۆپێرا ئەو شتانەی بەدەستیهێناوە جێگەی بایەخن، ئەوە بەرزترین رێژەی بەدەستهێناوە لە بەرنامەیەکی تەلفزیۆنی بە ناوی ئۆپرا وینری -یە.  بەرنامەکە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بووە، واتە لە ساڵی ١٩٨٦ - ٢٠١١. 
ئۆپرا دەوڵەمەندترین ژنی ئەفریقی ئەمریکی بووە لە سەدەی بیستەم.

یەکێک بووە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ساڵەکانی ٢٠٠٠ و ناونیشانی شاژنی هەموو میدیا.
 

٢_ لانە دێڵ رەی:

لانە دێڵ رەی

لانە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی بە پیشەکەی کردووە و بەناوبانگبووە بە هۆی جۆرێکی باوی مۆزیکەوە بەناوی sadcore.

ئەو هاندەرێکی باشبووە بۆ هونەرمەندە هاوچەرخەکان.


٣_ ریحانە:

ریحانە

دەستکەوتەکانی ریحانە زۆرن و لە ژمار نایەن. ئەو لە لیستی پڕفرۆشترین هونەرمەندانی بەرهەمە مۆسیقییەکانی سەردەمەکەیەتی. لە ١٤ بەرهەمی گۆرانی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و ٣١ بەرهەمی گۆرانیشی لە دە یەکەمەکانی بە دەستهێناوە و لە ٢٠١٩-ش ٦٠٠ میلیۆن دۆلای بە  دەستهێناوە. 
 

٤_ شر

شر

شر شەش دەیەیە هونەرمەندێکی دیاری مۆسیقایە. ئەو چەندینجار لە بواری مۆسیقادا خەڵاتی جیاواز کراوە، لەوانە: خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کەن، خەڵاتی ئەمی، سێ خەڵاتی گوڵدن گلوب، خەڵاتی گرامی، خەڵاتی ئیکۆن بیلبۆرد و زۆر خەڵاتی دیکەی بە دەستهێناوە.

ئەو هەروەها لەبەر ئەوەی بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ چالاکی بەردەوامی لە هونەری موزیک لە دەیەی ١٩٦٠ تاکو ٢٠١٠ هەبووە، دەناسرێتەوە.
 

٥_ لەیدی گاگا

لەیدی گاگا

 لەیدی گاگا جیا لەوەی یەکێکە لەوانەی پڕفرۆشترین بەرهەمی هونەری مۆسیقی هەبووە لە هەموو جیهان، بە ناونیشانی چوارەمین هونەرمەندی مۆسیقی ژن، بە بەدەستهێنانی بەرزترین ئیمتیاز لە ساڵی ٢٠١٠ ناسرا.

ئەو سەرکەوتنی لە ١١ خەڵاتی گرامی و زۆر تۆماری جیهانی گینسی بەدەستهێناوە.
 

٦_ تەیلێر سوێفت

تەیلێر سوێفت

تەیلێر سوێفت لە دەیەی ٢٠١٠ وەک هونەرمەندی دەیە لە لایەن مۆسیقای ئەمریکایی و هەروەها وەک ژنی دەیەش لە لایەن بیلبۆردەوە خەڵات کرا.

سوێفت، ١٥٠ ملیۆن کۆپی لە ئاهەنگەکانی و ٥٠ ملیۆن کۆپی ئالبۆمی لە سەرتاسەری جیهان  فرۆشراوە. 

ئەو بە ٢٣ جار سەرکەوتن لە بەدەستهێنانی خەڵاتی مۆسیقی بیلبۆرد و ٢٩ بردنەوەی لە خەڵاتەکانی مۆسیقای ئەمریکایی، یەکێک لە خانمە دیارەکانی خەڵاتەکانە.

 

٧_ بریتنی سپێرز

بریتنی سپێرز

بریتی سپێرز یەکێکە لە سەرکەوتووترین هونەرمەندانی کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ لە هونەری مۆدە و پاپ-ە. 

ئەو لەسەرتاسەری جیهان نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کۆپی لە ئالبۆمەکانی فرۆشتووە.

 

٨_ سڵینا گومێز

سڵینا گومێز

سڵینا گومێز هونەرمەندێکی هەمەکارەیە. ئەو وەک دیزاینەر، ئاهەنگساز، مۆدێل، کاری دەنگ،  شاعیر، باڵیۆزی نیەت پاکی یۆنیسێف سەرکەوتنی بەدەستهێنا. 

 

٩_ ئەدێل 

ئەدێل 

ئەدێڵ هونەرمەندێکی بەناوبانگی موسیقی دەیەی ٢٠١٠. ئەو لە ئالبۆمی دووەمی زیاتر لە ٣١ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشت و وەک هونەرمەندێک، کە لە سەدەی ٢١ پڕفرۆشترین بەرهەمی هەبووە تۆماری جیهانی گینسی بەدەستهێنا. 

لە ساڵی ٢٠١٢ لە لیستی پێنج ژنی یەکەم و سەرکەوتووی مۆسیقی لەلایەن VH1 دانرا و هەروەها دووجار وەک کاریگەرترین کەس لەو کاتەدا دیاری کراوە.

 

١٠_ مەدۆنا

مەدۆنا

مەدۆنا کاری خۆی لە فەرهەنگ و مۆسیقی پاپ لە سەرەتای دەیەی ١٩٨٠ لەو کات لە لوتکە بوو دەستی پێکرد و هێشتاش لە ناو هونەر دایە.
ئەو تائێستا ژیانێکی پڕ بەهای هەبووە و خەڵاتی زۆری بردۆتەوە. 

ئەو هەروەها وەک مەلیکەی پاپ، تاجی لەسەر ناوە و لە تۆمارەکانی کتێبی گینس وەک  پرفرۆشترین (بەرهەم) لە ناو ژنانی هونەرمەند تۆمار کراوە.

ئەو پێشینەی فرۆشی ٣٠٠ ملیۆن کۆپی (ئالبۆم) لە سەرتاسەری جهیان فرۆشتووە و لە لایەن  بیلبۆردەوە وەک گەورەترین هونەرمەندی مۆسیقی ویدیۆ، لە پلەی یەکەم دایە.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین